وتار و ڕاپۆرت

پرسیار و سەرنجێک لەسەر: «ئای نیشتمانە بۆگەنەکەم، چەندم خۆشدەوێی»

پرسیار و سەرنجێک لەسەر: «ئای نیشتمانە بۆگەنەکەم، چەندم خۆشدەوێی» «ئای نیشتمانە بۆگەنەکەم، چەندم خۆشدەوێی» ناونیشانی هۆنراوەیەکی دڵشاد مەریوانییە، کە تەنها هەشت دێڕە و لە ساڵی ١٩٨٠دا لە نێو نامیلکەی «سەمای نێرگز»دا بڵاوی کردووەتەوە،...

بەربوورە

بەربوورە ساڵانی ڕابردوو ژانرێکی موزیکم بە پیانۆ دەژەند و تا ئێستاش لێی بەردەوامم، ناوم لێی نا «نەستژەنی» و خۆم وشەکەم بۆی داڕشت، لە نەستژەنیدا تەنها پیانۆم بە کار دەهێنا، بەڵام لە درێژەی ئەم...

تۆ سەروەرمان بە

تۆ سەروەرمان بە[1] لە مانگی ١١ی ٢٠٠٦ەوە دەستم کرد بە فێربوونی موزیک، ھێشتا دوو سێ ساڵ نەبوو خەریک بووم، کەوتمە سەرکۆنەی موزیککارانی پێش خۆم و گاڵتەم بە ھەموویان دەھات و پێم وا بوو...

کوردی بۆ کورد لە ڕووانگەی بێگانەوە

کوردی بۆ کورد لە ڕووانگەی بێگانەوە لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا وەرگێڕانەکەی مامۆستا جەوهەر مەحمود داراغام دی بۆ پەڕتووکی «ألف ليلة وليلة» و ناونیشانە کوردییەکەی «هەزار و یەک شەوە» بوو. دەستی مامۆستا جەوهەر دەگووشم و...

هۆنوسیادم کرد بە هۆنوسیاس

هەندێک چیرۆکم هەن کە لەژێر ناونیشانی گەورەی هۆنوسیاددا دەمنووسین، ئێستا ناوی هۆنوسیادم کرد بە هۆنوسیاس. پاشگری -یاس، کە لە ئینگلیدا بووە بە -یاد پاشگرێکی گریکیی کۆنە بە واتای بەیت، ھۆنراوە دێت، وەک: ئیلیاس، ئەینیاس،...

وارگێڕی لە بری ڕامیاری و سیاسەت

وارگێڕی لە بری ڕامیاری و سیاسەت[1] لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا لەگەڵ کاک ڕێبوار قاسمی هاوڕێمدا قسەمان دەکرد، ئەو پێی وتم کە دەبێت تێڕوانینی کورد بۆ بواری دەوڵەتداری و ئەو کارەی پێی دەوترێت «سیاسەت» یان...

نامەیەکی کراوە بۆ جارانخوازەکان

نامەیەکی کراوە بۆ جارانخوازەکان[1] بەڕێز، سلێمانیی جارانت دەوێت؟ سەرچنار و سەردەمە زێڕینەکەی «جاران»یت گەرەکە، کە نازانم کەی بووە؟! زۆر باشە، با قسەیەک لەم «جاران»ە پڕشکۆیە بکەین، بەڵام داخۆ مەبەستت لە جاران کەیە؟ هی...

لایکی برەودان

لایکی برەودان[1] بەڕێز، کە لایکی پۆستی کەسێک دەکەیت کە ئەو کەسە ناکەسە سووکایەتی بە کەسێک دەکات، باش بزانە لایکەکەت واتای هەیە، واتاکەش ئەوەیە تۆ برەو بەو جۆرە گوتارە دەدەیت، ئەو کەسە هان دەدەیت...

کلکەگاگەل

کلکەگاگەل[1] کلکەگاگەل: کەسێکە خەڵک وەک کۆمپیوتەر و ژمێرەری خۆیان دەنگی پێ دەدەن تا ببێت بە ڕابەریان و پێشیان بکەوێت و ئایندەیەکی ڕووناک بۆ نەتەوەیەکی ستەملێکراو دەستەبەر بکات، ڕێگری لەو گەندەباوەڕانە بکات کە پایەی...

نەستژەنیی ٢٧

نەستژەنیی بیست و حەوتەم: خاد گەدیا و چەند گۆڕاوێک خاد گەدیا و چەند گۆڕاوێک (گۆرانیی کەڵەکەکەر)[1] لە شوێنێکی ئەڵقەی حەوتەمی ئولیس لە نووسینی جەیمس جۆیس (و وەرگێڕانی من)دا، میستەر بلووم لە خەیاڵی خۆیدا...

نەستژەنیی ٢٥

نەستژەنیی بیست و پێنجەم: ئاوڕدانەوە لە خولیایەکی نەماو پرتەوبۆڵەنامەیەک لە بارەی نەستژەنی و تۆمارەوە[1] هەر لە ژووری نوستنەکەمدا، لەوبەر جێگەی نوستنەکەمەوە، لەسەر پیانۆیەک کە لەبەر پەنجەرەیەکدا دانراوە و پەنجەرەکەش بەسەر دیمەنی زۆربەی سلێمانیدا...

باش و خراپیی خستنەڕووی بەرهەم

باش و خراپیی خستنەڕووی بەرهەم[1] [ئەم وتارەم بە دەنگی خۆم خوێندووەتەوە و تۆمارم کردووە و لە کەناڵی خۆم لە تیلیگرام بڵاوم کردووەتەوە، کە لە خوارەوە بەستەری کەناڵەکەمم داناوە، دەتوانی لەوێ گوێی لێ بگری.]...

کرێکارەکانی جیهان دۆنم بگرن

کرێکارەکانی جیهان دۆنم بگرن[1] کرێکارەکانی جیهان، ئەی خاوەنەکانی لانیکەم سێ ئایفۆنی سیانزە و دوو پەیجی لانیکەم سەد هەزار فەڵەوەری، ئەی ئەوانەی کۆمێنتی بێ جنێو و جڕتتان نییە، ئەی ئەوانەی پانزە دۆنمی دەرەوەی شار...

پەتای پیاوچاکی و خۆسەلماندن

پەتای پیاوچاکی و خۆسەلماندن[1] هیچ نوستوویەک هەوڵ نادا بیسەلمێنێ نوستووە، جگە لەو کەسەی نەنوستووە و بە درۆوە خۆی دەکا بە نوستوو، چونکە کارێکی بەو خۆدزینەوە و نمایشە هەیە. ئەگینا ئەوەی نوستووە، ئێستا لە...

شۆکخوازی و شۆکپەرستی

شۆکخوازی و شۆکپەرستی[1] هەواڵەکانی هەموو کەناڵە مێدیاییەکان بە موزیکێکی دم دە دەگ پەپەپەپەگ بە پااااااام دەست پێ دەکا و لەگەڵ خوێندنەوەکانیشدا بەردەوامە. زرمەزرمێکە ئەوسەری دیار نەبێ، وەک بڵێی بۆ شەڕ دەچین. ڕاپۆرتێک لەسەر...

نەستژەنی

نەستژەنی[1] خۆم وشەی «نەستژەنی»م داڕشتووە، لە (نەست) و (ژەن) و پاشگری (ی) پێکدێن. نەستژەنی موزیکێکە کە ڕاستەوخۆ لەو چرکەیەدا لە نەستی ژەنیارەکەوە بژەنرێ. بە گریمانەی خۆم بەرانبەر (improvisation)ی ئینگلیزی و (اِرتجال)ی عەرەبییە. ئەگەرچی...

مەزنێتی لە ڕقدا نییە

مەزنێتی لە ڕقدا نییە[1] لەسەر پێخەفەکەم ڕاکشاوم، دەخوێنمەوە، بۆ هەواگۆڕکێ پەنجەرەکەمم کردووەتەوە. ئەگەرچی هەوڵ دەدەم تیشکۆم لەسەر خوێندنەوەکەم بمێنێ، بەڵام هەرچەند دەنگێکی بەرز و ڕەق لە پەنجەرەکەمەوە دەبیستم بە بێدەنگی لە خۆم دەپرسم:...

هونەر و داهێنانی کوردی

هونەر و داهێنانی کوردی[1] چۆن وا بکەین هونەری کوردی نەشێوێ؟ چۆن برەوی پێ بدەین؟ باشە شیاوتر نییە پێشتر پرسیارێک بکەین کە خودی هونەر و داهێنانی کوردی کامەن و چین؟ من چواردە ساڵە خەریکی...

گۆکول چاند موکرجی

گۆکول چاند موکرجی کێ بووە؟ گۆکول-چاند سەنکەر-چاند موکرجی باپیرمە، لە ساڵی ١٨٩٤ لە ناوچەی مانیکگۆنج لە دەککا لە دایک بووە، ئەگەرچی لە ناوچەی ناوبراودا شارۆچکەیەک هەیە هەر بە ناوی (مانیکگۆنج)ەوە، بەڵام ئایا باپیرم...

شیوەن بۆ ئازیزان

شیوەن بۆ ئازیزان[1] خەمخواردن و شیوەن بۆ مەرگی ئازیزان هیچ واتایەکی نییە، وەک ئەوە وایە کە لەگەڵ برایەکتدا بۆ ماڵەوە گەڕانەوە، لەناو دەرگاکەدا خەم و شیوەن بۆ ئەو بخۆی کە یەکەم کەس دەچێتە...

ڕۆژی بلووم ٢٠٢٠

ڕۆژی بلوومی ٢٠٢٠[1] ئەمڕۆ لای هەوادارانی ڕۆمانی یولیسیسی جەیمس جۆیس بە «ڕۆژی بلووم» ناسراوە. مەبەست لە (بلووم) کەسێتییە سەرەکییەکەی ڕۆمانەکەیە کە ناوی میستەر (لیۆپۆڵد بلووم)ە. بۆ زایاریی زیاتر دەتوانی لێرەدا کلیک بکەی بۆ...

جوانکاریی خانمان و کاردانەوەی خەڵک

جوانکاریی خانمان و کاردانەوەی خەڵک[1] لەوەتەی دونیا دونیایە خانمان خۆیان جوان دەکەن، هەر سەردەمێک و بە تەکنیکی بەردەست، ئێستاش و لەم سەردەمەماندا تەکنیکی باو بۆتۆکس و فیڵلەر و شتی تریشە. سەرنج دەدەم زۆربەی...

شاشایاد

ئەگەر بیرتان بێ لە ناوەڕاستی 2017دا دەستمکرد بە بڵاوکردنەوەی هەندێ موزیک بۆ ئۆرکێسترا، چوار دانەم لێ بڵاوکردنەوە و لەپڕ وەستام. چیرۆکەکە بەم شێوەیە بوو: من ماخۆلانم هەیە! لە چرکەیەکدا خەریکی سەد شتم. لەبەرئەوەی...

ئامۆژگاریی دانا و نادان

دانای ڕاستەقینە، دەبێ بە دوایدا بگەڕێیت و بیدۆزیتەوە و بچیتە خزمەتی و داوای لێ بکەی ئامۆژگاریت بکا. چونکە بەهای زانیاری دەزانێ و بێسوود نایهاوێ و بە فیڕۆی نادا. نادان پەنجا کەناڵی تەلەفیزیۆنی و...

بۆچی ڕەشوسپی؟

بۆچی ڕەشوسپی؟[1] زۆر جار وێنە بە ڕەشوسپی بڵاو دەکەمەوە. لە ئێستاشدا گەلێ مێدیا زووزوو پەنا دەبەنە بەر لابردنی ڕەنگ. جیاوازیی من و ئەوان چییە؟ بە تێگەیشتنی من: ئەگەر ڕەنگ لە وێنەیەکدا قورسایی نەبوو،...

لاسایی کێ دەکەمەوە؟

سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئافەرین و دەستخۆشیم لێدەکەن و بە هونەرمەندی مەزنی گەلانی ترم دەچووێنن. تا ئاستی باوەڕی تەواو بێگومانم کە مەبەستیان پەسنکردن و نیازی چاکە. بەڵام دەبێ ڕوونکردنەوەیەک بدەم ئەگەر...

کارمێن

ئۆپێرای کارمێن[1] پوختە ئۆپێرایەکی جەفەنگی/تراژیدیی فەڕەنسییە، ژۆرژ بیزێ (١٨٣٨-١٨٧٥) موزیکەکەی داناوە، هێنری مایلاک و لودۆڤیک حەلێڤی ئۆپێرانامەکەیان نووسیوە. یەکەم جار لە ساڵی ١٨٧٥دا لە شاری پاریس لە شانۆگای (ئۆپێرا کۆمیک) نمایش کراوە، لەبەر...

ئۆپێرا چییە؟

ئۆپێرا ئۆپێرا درامایەکی نووسراوەیە بە موزیکەوە دەگێڕرێتەوە. بە دەقەکەی دەوترێ ئۆپێرانامە (لیبرێتتۆ – Libretto) و ئەم دەقە نووسراوەیە لە لایەن گۆرانیبێژانەوە یان دەبێژرێن، یان دەپەیڤرێن[1]، یان دەوترێن. موزیک کرۆک و چەقی ئۆپێرایە و...

پەتای ڕەشبینی، جەڵدەی تەنیایی… بەڵام خولیای نوێی ئاراستەکراوی فریادڕەس

پەتای ڕەشبینی، جەڵدەی تەنیایی… بەڵام خولیای نوێی ئاراستەکراوی فریادڕەس[1] ئەوەندەی بیرم دێ، هەرگیز حەزم بە قەرەباڵغی نەکردووە، بەڵام لێشی نەترساوم. جاران، هەندێ جار ئێستاش، پێیان دەوتم کە ئەمە هەڵەیە و دەبێ لەگەڵ خەڵکدا...

ئایا موزیک گرنگە؟

ئایا موزیک گرنگە؟[1] سوپاس بۆ ئێوە و مامۆستا سەڵاح ڕەئوفیش بۆ ئەم باسە. ١. سەبارەت بە ناوی «موزیک» یان «مۆسیقا»: لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانیم نووسیوە، لێرەدا کلیک بکە بۆ بینینی. ٢. سەبارەت بە «تێری و...

سی و دوو ساڵ

سی و دوو ساڵ ژیان خۆشە، زۆریش خۆشە. چاوەڕێی زۆر مەکە، هەمیشە چاوەڕێی خراپترین بکە بۆئەوەی باش بێتە ڕێت. من بە سروشت کەسێکی گەشبینم. چونکە هێشتا دڵسۆزترین کەسم ماوە و چالاکە؛ ئەویش خۆمم....

پیتێکی هەڵقورتاو

پیتێکی هەڵقورتاو ماوەیەکە پیتێک لە نووسین و ئاخاوتنی زمانەکەماندا هەڵقورتاوە، نازانم لەکوێوە سەرچاوەیگرتووە، بەڵام دەزانم کە هەڵقورتاوە. ئەویش پیتی (د)ە لەناو کاری بکەرنادیاردا، وەک: بڕدرا، کڕدرا، چێندرا، سڕدرا، دەکڕدرێ، دەبڕدرێ، دەسڕدرێ. یاسای بکەرنادیار...

باش ماوە؟

باش ماوە؟[1] ئایا باش ماوە؟ بەڵێ، باش ماوە: خۆت! گلەیی لە ئاکاری کەسانی دی مەکە، ئاکاری ئەوان بە تۆ دەستەمۆ ناکرێ، بەڵام دەتوانی ئاکاری خۆت دەستەمۆ بکەی. ئاکار و ڕەفتاری کەسانی تر وەک...

ڕۆژی بلووم پیرۆز بێت

ڕۆژی بلووم پیرۆز بێت[1] لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی ١٩٠٤دا ڕۆماننووسی بەناوبانگی ئایرلاندی جەیمس جۆیس، نۆرا بارنیکڵی ناسی، پاش ساڵانێک ھاوسەرگیرییان کرد و تا کۆتایی تەمەنیان پێکەوە ژیان. جۆیس بڕیاری دا...

من و گوستاڤ مالەر

من و گوستاڤ مالەر ساڵی ٢٠٠٩ خاڵۆزاکەم ئایپۆدێکی بچکۆلانەی چوار گێگابایتی لە وڵاتی چینەوە بۆم نارد. ماڵپەڕێکی ڕووسیشم دۆزیبووەوە کە پڕ بوو لە موزیکی کلاسیک بە خۆڕایی، زۆرێک لەو موزیکە کلاسیکییانەم بێسەرەوبەرەییانە دابەزاندە لای...

دیاکۆ و کیاکسار

دیاکۆ و کیاکسار[1] هەبوو نەبوو، سەردەمی زوو، دیاکۆ و کیاکسار دوو پێشمەرگەی کوردستان بوون، لە شەڕی دژ بە سوپای ئەهریمەندا هاوشانی یەک شەڕیان دەکرد. سوپای ئەهریمەن گەلێ بێبەزەیی و دڵڕەق و خاپوورکەر بوون....

دەسەڵات و مرۆڤ

دەسەڵات و مرۆڤ[1] هەندێ جار بەیانییان دەچم بۆ ڕاکردن. بۆچی؟ قەرزاری؟ مەبەستم وەرزشە. لەولا ماڵی خۆمانەوە تا گڵەزەردە دەشتاییەکی فراوانە و لەوێ ڕادەکەم. هەندێ جار تووشی بەزمی سەیر دەبم: بەیانییەک زۆر ڕامکرد و...

پەتای تەممەڵی

پەتای تەممەڵی[1] بۆ ئەوەی زوو فریای قوتابخانە بکەوی ساڵێک گەورە کرای؛ لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی بچیتە دوو»؛ لە پۆلی دووەم و قۆناغەکانی تردا هەموو ڕۆژێک پێت...

چۆن تەماتە دەخورێت؟

چۆن تەماتە دەخورێت؟[1] لە کەبابخانەکان تەماتەیەکت بۆ دەهێنن، بە قەد دوو سندی دەبێ، تەنها دوو کەرتیان کردووە. هەرگیزیش چەقۆیەکت بۆ ناهێنن تەماتەکەی پێ قاش بکەی. وەکو نەریتێکی باویش، هەموو کەبابخانەکان و تەنانەت عەرەبانەی...

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئاهەنگ نایاساییە

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئاهەنگ نایاساییە[1] ئەگەر داوای وێنەیەک لە خانمێک بکەی، تەواو کۆتایی بە دونیا دێ، پێت دەڵێن: «چۆن شتی وا دەبێ؟ حەرامە! جوان نییە! خەڵک چیمان پێ دەڵێ؟ بڵاو دەبێتەوە! باوکم دەمکوژێ! ئامۆزاکانم...

بوولێڵی خوداکان

بوولێڵی خوداکان ئۆپێرای چوارەم و کۆتاییە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای سێیەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە پێشەکییەک و سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە...

زیگفرید

زیگفرید ئۆپێرای سێیەمە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای دووەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە نزیکەی ٢٥٠ خولەکە. پەردەی یەكەم...

ڤاڵكیرییه‌كه‌

ڤاڵكیرییەكە ئۆپێرای دووەمە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای یەکەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە نزیکەی ٢٤٥ خولەکە. پەردەی یەكەم...

زێڕەکەی ڕاین

زێڕەکەی ڕاین ئۆپێرای یەکەمە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر، یان ئەوەیە کە پێی دەڵێن: «پێشباس»ی سێ ئۆپێراکەی تر. ڤاگنەر پەردەی بۆ ئەم ئۆپێرایە دانەناوە، بەڵکو تەنها چوار دیمەنە. هەر لەبەر ئەمەیە...

زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان

زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان[1] زنجیرەکە زنجیرەیەک ئۆپێرایە، بە دیاریکراوی چوار ئۆپێران، ڕیچارد ڤاگنەر دایناون. یەکەمیان ناوی زێڕەکەی ڕاینە؛ دووەمیان ناوی ڤاڵکیرییەکەیە؛ سێیەمیان ناوی زیگفریدە؛ چوارەمیان ناوی بوولێڵی خوداکانە. بە کۆی هەر چوار ئۆپێراکە...

پوختەیەک لەسەر ژیانی ڕیچارد ڤاگنه‌ر

پوختەیەک لەسەر ژیانی ڕیچارد ڤاگنه‌ر[1] ڤیلهێلم ڕیچارد ڤاگنەر، لە ساڵی ١٨١٣ لە شاری لایپتزیگ لە ئەڵەمانیا لە دایک بووە. شەش مانگ دوای لەدایکبوونی باوکی مردووە و پاش ساڵێک دایکی شووی بە هاوڕێیەکی مێردەکەی...