وتار و ڕاپۆرت

پەتای پیاوچاکی و خۆسەلماندن

پەتای پیاوچاکی و خۆسەلماندن

پەتای پیاوچاکی و خۆسەلماندن هیچ نوستوویەک هەوڵنادا بیسەلمێنێ نوستووە، جگە لەو کەسەی نەنوستووە و بەدرۆوە خۆی دەکا بە نوستوو. چونکە کارێکی بەو خۆدزینەوە و نمایشە هەیە. ئەگینا ئەوەی نوستووە؛ ئێستا لە قووڵایی خەوندایە...

شۆکخوازی

شۆکخوازی و شۆکپەرستی

شۆکخوازی و شۆکپەرستی هەواڵەکانی هەموو کەناڵەکان بە موزیکێکی دم دە دەگ پەپەپەپەگ بە پااااااام دەستپێدەکا و لەگەڵ خوێندنەوەکانیشدا بەردەوامە. زرمەزرمێکە ئەوسەری دیارنەبێ، وەکبڵێی بۆ شەڕ دەچین. ڕاپۆرتێک لەسەر ژیاننامەی کەسێک دەکرێ کە سێ...

نەستژەنی

نەستژەنی

نەستژەنی وشەی”نەستژەنی” خۆم دامڕشتووە، لە (نەست) و (ژەن) و پاشگری (ی) پێکدێن. نەستژەنی موزیکێکە کە ڕاستەوخۆ لەو چرکەیەدا لە نەستی ژەنیارەکەوە بژەنرێ. بەرامبەر (improvisation)ی ئینگلیزی و (اِرتجال)ی عەرەبییە. ئەگەرچی ڕەنگە پێشتر وشەی خۆژەنی...

مەزنێتی لە ڕقدا نییە

مەزنێتی لە ڕقدا نییە

مەزنێتی لە ڕقدا نییە لەسەر پێخەفەکەم ڕاکشاوم، دەخوێنمەوە، بۆ هەواگۆڕکێ پەنجەرەکەمم کردووەتەوە. ئەگەرچی هەوڵدەدەم تیشکۆم لەسەر خوێندنەوەکەم بمێنێ، بەڵام هەرچەند دەنگێکی بەرز و ڕەق لە پەنجەرەکەمەوە دەبیستم بە بێدەنگی لە خۆم دەپرسم: “داخۆ...

گۆکول چاند موکرجی

گۆکول چاند موکرجی

گۆکول چاند موکرجی کێ بووە؟ گۆکول-چاند سەنکەر-چاند موکرجی، باپیرمە. لە ساڵی ١٨٩٤ لە ناوچەی مانیکگۆنج لە دەککا لەدایکبووە. ئەگەرچی لە ناوچەی ناوبراودا شارۆچکەیەک هەیە هەر بە ناوی (مانیکگۆنج)ـەوە، بەڵام ئایا باپیرم لە شارۆچکەی...

ڕۆژی بڵووم

ڕۆژی بڵووم 2020

ئەمڕۆ لە لایەن هەوادارانی ڕۆمانی یولیسیسی جەیمس جۆیس بە ڕۆژی بڵووم ناسراوە. مەبەست لە (بڵووم) کەسێتییە سەرەکییەکەی ڕۆمانەکەیە کە ناوی میستەر (لیۆپۆڵد بڵووم)ـە. بۆ زایاریی زیاتر دەتوانی لێرە کلیک بکەی بۆئەوەی وتاری ساڵی...

جوانکاری

جوانکاریی خانمان و کاردانەوەی خەڵک

جوانکاریی خانمان و کاردانەوەی خەڵک لەوەتەی دونیا دونیایە خانمان خۆیان جوان دەکەن. هەر سەردەمە و بە تەکنیکی بەردەست. ئێستاش و لەم سەردەمەماندا تەکنیکی باو بۆتۆکس و فیڵلەر و شتی تریشە. سەرنجدەدەم زۆربەی ئەوانەی...

دانا و نادان

ئامۆژگاریی دانا و نادان

دانای ڕاستەقینە، دەبێ بەدوایدا بگەڕێیت و بیدۆزیتەوە و بچیتە خزمەتی و داوای لێبکەی ئامۆژگاریت بکا. چونکە بەهای زانیاری دەزانێ و بێسوود نایهاوێ و بەفیڕۆی نادا. نادان پەنجا کەناڵی تەلەفیزیۆنی و سەدی ڕادیۆیی و...

لاسایی

لاسایی کێ دەکەمەوە؟

سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئافەرین و دەستخۆشیم لێدەکەن و بە هونەرمەندی مەزنی گەلانی ترم دەچووێنن. تا ئاستی باوەڕی تەواو بێگومانم کە مەبەستیان پەسنکردن و نیازی چاکە. بەڵام دەبێ ڕوونکردنەوەیەک بدەم ئەگەر...

ئۆپێرای کارمێن

کارمێن

ئۆپێرای کارمێن پوختە ئۆپێرایەکی جەفەنگی/تراژیدیی فەڕەنسییە، (ژۆرژ بیزێ) موزیکەکەی داناوە، ئۆپێرانامەکەی لە لایەن (هێنری مایلاک و لودۆڤیک ئالێڤی)یەوە نووسراوەتەوە. یەکەمجار لە ساڵی 1875دا لە شاری پاریس لە شانۆگای (ئۆپێرا کۆمیک) نمایشکراوە. لەبەر ڕەشۆکیی...

خانەی ئۆپێرای سیدنی

ئۆپێرا چییە؟

ئۆپێرا ئۆپێرا درامایەکی نووسراوەیە بە موزیکەوە دەگێڕرێتەوە. بە دەقەکەی دەوترێ ئۆپێرانامە (لیبرێتتۆ – Libretto) و ئەم دەقە نووسراوەیە لە لایەن گۆرانیبێژانەوە یان دەبێژرێن، یان دەپەیڤرێن[1]، یان دەوترێن. موزیک کرۆک و چەقی ئۆپێرایە و...

پەتای ڕەشبینی

پەتای ڕەشبینی، جەڵدەی تەنیایی… بەڵام خولیای نوێی ئاراستەکراوی فریادڕەس

ئەوەندەی بیرمدێ، هەرگیز حەزم بە قەرەباڵغی نەکردووە، بەڵام لێشی نەترساوم. جاران (هەندێجار ئێستاش) پێیاندەوتم ئەمە هەڵەیە و دەبێ لەگەڵ خەڵکدا خۆم ئاشتبکەمەوە. وەکبڵێی کێشەکە منم! خوازیاریشم، کێشەکە من بم و بووبێتم. چونکە زۆر...

دیموکراتی و گەلی ناهۆشیار

دیموکراتی و گەلی ناهۆشیار

دیموکراتی لەبەردەم میللەتی ناهوشیار و فووتێکراو و گەمژێنراودا شڵۆقترین جۆری حوکمڕانییە. گەر ئاگادار نەبین هاکا زانیتان… لە ڕاپەڕینە مەزنەکەوە تا ئەمڕۆ دەکاتە ١٠٥٥٢ ڕۆژ کە خاوەنی دەسەڵاتی خۆماڵیی کوردین. لە نووسینێکی تریشدا داوامکردبوو...

موزیک گرنگە

ئایا موزیک گرنگە؟

ئایا موزیک گرنگە؟ 11/11/2019 خاتوو (شەهێن سابیر) لە ڕێکەوتی 23/6/2018دا بابەتێکی نووسیوە بە ناونیشانی (ئایا موزیک گرنگە؟). پاشان مامۆستا سەڵاح ڕەئوف (وابزانم) لە ڕێکەوتی 10/11/2019دا وەڵامیداوەتەوە. من لە مانگی 11ی 2019دا هەردوو بابەتەکەم...

پیتێکی قورتاو

پیتێکی هەڵقورتاو

ماوەیەکە پیتێک لە نووسین و ئاخاوتنی زمانەکەماندا هەڵقورتاوە. نازانم لەکوێوە سەرچاوەیگرتووە، بەڵام دەزانم کە هەڵقورتاوە. ئەویش پیتی (د)ـە لەناو کاری بکەرنادیاردا. وەک: بڕدرا، کڕدرا، چێندرا، سڕدرا، دەکڕدرێ، دەبڕدرێ، دەسڕدرێ. یاسای بکەرنادیار لە زمانی...

باش ماوە؟

ئایا باش ماوە؟ بەڵێ، باش ماوە. خۆت! گلەیی لە ئاکاری کەسانی دی مەکە. ئاکاری ئەوان بە تۆ دەستەمۆ ناکرێ. بەڵام دەتوانی ئاکاری خۆت دەستەمۆ بکەیت. ئاکار و ڕەفتاری کەسانی تر وەک کەشوهەوا ببینە...

ڕۆژی بڵووم پیرۆز بێ

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی 1904دا ڕۆماننووسی بەناوبانگی ئێرلەندی (جەیمس جۆیس) (نۆرا بارنیکڵ)ی ناسی. پاشان ھاوسەرگیرییان کرد و تا کۆتایی تەمەنیان پێکەوە ژیان. جۆیس بڕیاریدا ئەم ڕۆژە بە نەمری لە وێژەی...

دیاکۆ و کیاکسار

دیاکۆ و کیاکسار

هەبوو نەبوو، سەردەمی زوو؛ دیاکۆ و کیاکسار دوو پێشمەرگەی کوردستان بوون. لە شەڕی دژ بە سوپای ئەهریمەندا هاوشانی یەک شەڕیاندەکرد. سوپای ئەهریمەن گەلێ بێبەزەیی و دڵڕەق و خاپوورکەر بوون. لە خەستەی شەڕەکەدا، دیاکۆ...

وێنەچاککردن

وێنەچاککردن کە بە ئینگلیزی پێیدەڵێن (ئیدیتEdit ) وەک هەموو جۆرێکی تری هونەرە و کارامەیی و لێزانینی دەوێ. بەڵام هەندێ زانیاریی ناڕاست لەبارەیەوە بڵاوبوونەتەوە کە دەبێ ڕاستبکرێنەوە. مەرج نییە هەموو کاتێک وێنەچاککردن خراپ بێت....

دەسەڵات و مرۆڤ

دەسەڵات و مرۆڤ

هەندێجار بەیانییان بۆ ڕاکردن دەچم. بۆچی نەوا گیان قەرزاری؟ مەبەستم وەرزشکردنە. لەولا ماڵی خۆمانەوە تا گڵەزەردە دەشتاییەکی فراوانە و لەوێ ڕادەکەم. هەندێجار تووشی بەزمی سەیر دەبم. بەیانییەک زۆر ڕامکرد و کەمێک وەستام و...

پەتای تەممەڵی

بۆئەوەی زوو فریای قوتابخانە بکەوی؛ ساڵێک گەورەکرای. لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی هەموو ڕۆژێک پێتدەوترا؛ بخوێنە بۆئەوەی بچیتە دوو. لە پۆلی دووەم و قۆناغەکانی تردا هەموو ڕۆژێک پێتدەوترا؛ بخوێنە بۆئەوەی بچیتە قۆناغی داهاتووتر. لە...

چۆن تەماتە دەخورێ

چۆن تەماتە دەخورێ؟

لە کەبابخانەکان تەماتەیەکت بۆ دەهێنن، بەقەد دوو سندی دەبێ، تەنها دووکەرتیان کردووە. هەرگیزیش چەقۆیەکت بۆ ناهێنن تەماتەکەی پێ قاشبکەی. وەکو نەریتێکی باویش؛ هەموو کەبابخانەکان و تەنانەت عەرەبانەی سەر جادەکانیش کوێرانە هەر وا دەکەن....

بوولێڵی خواکان

بوولێڵی خواکان

پێشه‌كی هه‌ر سێ كچه‌ نۆرنه‌كه‌ كه‌ كچانی (ئێردا)ن؛ لە نزیك به‌رده‌كه‌ی (برونهیلده‌)وه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌. ژێی چارەنووس ده‌له‌رێننه‌وه‌. گۆرانی به‌سه‌ر ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا دەبێژن كه‌ (ڤۆتان) به‌ مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتی خواكان ئاگربه‌رده‌داته‌...

زیگفرید

زیگفرید

په‌رده‌ی یه‌كه‌م (میمێ) له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی خۆیدایه‌ كه‌ له‌ نزیكی دارستانه‌كه‌ی نیبێلونگه‌كانه‌. خه‌ریكی دروستكردنی شمشێرێكه‌. ساڵانێكیشە‌ (زیگفرید) په‌روه‌رده‌ و به‌خێوده‌كا، به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌و له‌م به‌خێوكردنە ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاڵه‌وانێكی لێده‌ربچێ و (فافنه‌ر) بكوژێ و به‌م...

ڤاڵکیرییەکە

ڤاڵكیرییه‌كه‌

دووەمین ئۆپێرایە لە زنجیرەئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان کە ڕیچارد ڤاگنەر نووسیویەتی. په‌رده‌ی یه‌كه‌م ڕه‌شه‌با و گه‌رداوێكی به‌هێزه، (زیگموند) به‌ شه‌كه‌تی خۆیده‌كا به‌ ماڵی (هوندینگ)دا كه‌ سه‌رده‌سته‌ی گه‌لی (نیدینگ)ه‌كانه. خۆی له‌وێ نییه، به‌ڵام (زیگلینده‌)ی ژنی...

زێڕەکەی ڕاین

زێڕەکەی ڕاین

ئۆپێرای یەکەمە لە زنجیرەئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی بە پەردە نەنووسیوە، بەڵکو تەنها چوار دیمەنە. هەر لەبەرئەمەشە کە هەندێ توێژەران دەڵێن زنجیرەئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان لە ڕاستیدا سێ ئۆپێرای سەرەکی و...

زنجیرەئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان

زنجیرەئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان

زنجیرەیەک ئۆپێرایە، لە لایەن ڕیچارد ڤاگنەرەوە دانراون. پێکهاتوون لە (زێڕەکەی ڕاین، ڤاڵکیرییەکە، زیگفرید، بوولێڵی خواکان). بە کۆی هەر چوار ئۆپێراکان دەوترێ (زنجیره‌ئۆپێرای موستیله‌كه‌ی نیبێلونگه‌كان – Der Ring des Nibelungen). وه‌ك هه‌موو ئۆپێراكانی تری...

ڕیچارد ڤاگنەر

پوختەیەک لەسەر ژیانی ڕیچارد ڤاگنه‌ر

ڤیلهێلم ڕیچارد ڤاگنه‌ر, ساڵی 1813 له‌ شاری [لایپتزیگ] له‌ ئه‌ڵه‌مانیا له‌دایكبووه‌. شه‌ش مانگ دوای له‌دایكبوونی باوكی ده‌مرێ و پاش ساڵێك دایكی به‌ هاوڕێیه‌كی مێرده‌كه‌ی خۆی شووده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناوی (لودڤیگ گایه‌ر) بووه، ئه‌كته‌ر و...