موزیک
نەستژەنی
نەستژەنی وشەی”نەستژەنی” خۆم دامڕشتووە، لە (نەست) و (ژەن) و پاشگری (ی) پێکدێن. نەستژەنی موزیکێکە کە ڕاستەوخۆ لەو چرکەیەدا لە نەستی ژەنیارەکەوە بژەنرێ. بەرانبەر (improvisation)ی ئینگلیزی و (اِرتجال)ی عەرەبییە. ئەگەرچی ڕەنگە پێشتر وشەی خۆژەنی...
هونەر و داهێنانی کوردی
چۆن وابکەین هونەری کوردی نەشێوێ؟ چۆن برەویپێبدەین؟ باشە شیاوتر نییە پێشتر پرسیارێک بکەین کە خودی هونەر و داهێنانی کوردی کامەن و چین؟ من چواردە ساڵە خەریکی هونەرم. ئەگەرچی خولیای ترم زۆرە و تا...
کارمێن
ئۆپێرای کارمێن پوختە ئۆپێرایەکی جەفەنگی/تراژیدیی فەڕەنسییە، (ژۆرژ بیزێ) موزیکەکەی داناوە، ئۆپێرانامەکەی لە لایەن (هێنری مایلاک و لودۆڤیک ئالێڤی)یەوە نووسراوەتەوە. یەکەمجار لە ساڵی 1875دا لە شاری پاریس لە شانۆگای (ئۆپێرا کۆمیک) نمایشکراوە. لەبەر ڕەشۆکیی...
ئۆپێرا چییە؟
ئۆپێرا ئۆپێرا درامایەکی نووسراوەیە بە موزیکەوە دەگێڕرێتەوە. بە دەقەکەی دەوترێ ئۆپێرانامە (لیبرێتتۆ – Libretto) و ئەم دەقە نووسراوەیە لە لایەن گۆرانیبێژانەوە یان دەبێژرێن، یان دەپەیڤرێن[1]، یان دەوترێن. موزیک کرۆک و چەقی ئۆپێرایە و...
چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووی کۆنسێرتێکدا
پ/ کەی؟ و/ ٨ی ئێوارەی دوێنێ شەو. پ/ کوێ؟ و/ باڵەخانە بەناوبانگەکەی خانەی ئۆپێرای ڕۆژئاوای سلێمانیی نوێ. پ/ بە ناوی کێوە ناونراوە؟ و/ قادر دیلان. پەیکەرێکی حەفتا مەتریی قادر دیلان و عەبدوڵڵا گۆرانیش...
ئایا موزیک گرنگە؟
ئایا موزیک گرنگە؟ 11/11/2019 خاتوو (شەهێن سابیر) لە ڕێکەوتی 23/6/2018دا بابەتێکی نووسیوە بە ناونیشانی (ئایا موزیک گرنگە؟). پاشان مامۆستا سەڵاح ڕەئوف (وابزانم) لە ڕێکەوتی 10/11/2019دا وەڵامیداوەتەوە. من لە مانگی 11ی 2019دا هەردوو بابەتەکەم...
من و گوستاڤ ماهلەر
من و گوستاڤ ماهلەر ساڵی 2009 خاڵۆزاکەم ئایپۆدێکی بچکۆلانەی چوار گێگابایتی لە وڵاتی چینەوە بۆ ناردم. ماڵپەڕێکی ڕووسیشم دۆزیبووەوە کە لە موزیکی کلاسیک پڕ بوو. زۆرێک لەو موزیکە کلاسیکییانەم بێسەرەوبەرەییانە داونلۆد کرد. هەموو...
بوولێڵی خواکان
پێشه‌كی هه‌ر سێ كچه نۆرنهكه كه كچانی (ئێردا)ن؛ لە نزیك به‌رده‌كه‌ی (برونهیلده)وه كۆبوونه‌ته‌وه. ژێی چارەنووس ده‌له‌رێننه‌وه. گۆرانی به‌سه‌ر ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا دەبێژن كه (ڤۆتان) به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی خواكان ئاگربهردهداته...
زیگفرید
په‌رده‌ی یه‌كه‌م (میمێ) له ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی خۆیدایه كه له نزیكی دارستانه‌كه‌ی نیبێلونگهكانه. خه‌ریكی دروستكردنی شمشێرێكه. ساڵانێكیشە (زیگفرید) په‌روه‌رده و بهخێودهكا، به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌و له‌م بهخێوكردنە ئه‌وه‌یه كه پاڵه‌وانێكی لێده‌ربچێ و (فافنه‌ر) بكوژێ و به‌م...
ڤاڵكیرییه‌كه
دووەمین ئۆپێرایە لە زنجیرەئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان کە ڕیچارد ڤاگنەر نووسیویەتی. په‌رده‌ی یه‌كه‌م ڕه‌شه‌با و گهرداوێكی به‌هێزه، (زیگموند) به شه‌كه‌تی خۆیدهكا به ماڵی (هوندینگ)دا كه سه‌رده‌سته‌ی گه‌لی (نیدینگ)ه‌كانه. خۆی له‌وێ نییه، به‌ڵام (زیگلینده)ی ژنی...
زێڕەکەی ڕاین
ئۆپێرای یەکەمە لە زنجیرەئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی بە پەردە نەنووسیوە، بەڵکو تەنها چوار دیمەنە. هەر لەبەرئەمەشە کە هەندێ توێژەران دەڵێن زنجیرەئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان لە ڕاستیدا سێ ئۆپێرای سەرەکی و...
زنجیرەئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان
زنجیرەیەک ئۆپێرایە، لە لایەن ڕیچارد ڤاگنەرەوە دانراون. پێکهاتوون لە (زێڕەکەی ڕاین، ڤاڵکیرییەکە، زیگفرید، بوولێڵی خواکان). بە کۆی هەر چوار ئۆپێراکان دەوترێ (زنجیره‌ئۆپێرای موستیله‌كه‌ی نیبێلونگهكان – Der Ring des Nibelungen). وه‌ك هه‌موو ئۆپێراكانی تری...
پوختەیەک لەسەر ژیانی ڕیچارد ڤاگنه‌ر
ڤیلهێلم ڕیچارد ڤاگنه‌ر, ساڵی 1813 له شاری [لایپتزیگ] له ئه‌ڵه‌مانیا له‌دایكبووه. شه‌ش مانگ دوای له‌دایكبوونی باوكی ده‌مرێ و پاش ساڵێك دایكی به هاوڕێیه‌كی مێرده‌كه‌ی خۆی شووده‌كاته‌وه كه ناوی (لودڤیگ گایه‌ر) بووه، ئه‌كته‌ر و...