ئەگەر هیتلەر مابێ

 

سەرخێڵ وتی:

– دەزانی هیتلەر ماوە و لە ئەرجەنتینە؟

هۆنوس وتی:

– ئەگەر مابێ، لام گرنگ نییە لە هەر شوێنێکی سەر زەوی بێ؛ دەیدۆزمەوە و وێنەیەکی لەگەڵ دەگرم پێش ئەوەی بمرێ! کوڕی باش ئەگەر مابێ ئێستا 127 ساڵ تەمەنییەتی! پێنج ساڵە ژمارەی پێوانەیی بەتەمەنترین پیاوی زەویی شکاندووە! هیتلەریش نەبێ ئەوە هەواڵێکی جیهانییە!