سەمەرەخەونی سێیەم: ڕەگەزگۆڕکێ

لەگەڵ کچێکی پەریئاسادا ئێوارەیەک لە کەنار دەریایەکدا ڕاکشابووین. شەرابمان دەخواردەوە و گوێمان لە مانگەشەوی دیبووسی دەگرت و نیگامان ئاڵوگۆڕدەکرد. تەماشای تابانم کرد و نیگام بۆ کچەکە گەڕاندەوە. کەچی ببوو بە کوڕێکی برادەرم. بیرێکم لە دۆخەکە کردەوە و لەناو خۆمدا وتم “کوڕە نەوەک ئەمە نەشیاو بێ!” لەڕووشمنەدەهات بڵێم کوا کچەکە؟ ناچار وام نمایشکرد کە ئاساییە و هاوڕەگەزخوازم و پەیوەندیم لەگەڵ کوڕێکدا هەیە. پاش کەمێک سۆزدەربڕینی پڕ لە نابەدڵی، چرکەیەک پێش ئەوەی بێدار ببمەوە تەماشامکرد بووەوە بە کچەکە!

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.