سەمەرەخەونی دووەم: وڵاتە یەکگرتووەکانی کوردستان

لە مۆڵێکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووم. پڕبەدڵ چێژم لەو ساتە دەبینی کە لە ئەمەریکام! پاشان سەرنجمدا هەموو خەڵکان بە کوردی دەدوێن. لە دڵی خۆمدا وتم “ئەمە چییە؟ من بۆ ئەمەریکا هاتم  تا کەمێک گوێم لە هەندێ ئینگلیزی بێ!”

نەڕاندم:

  • بێدەنگ!

لە هاواری خۆم بێداربوومەوە؛ بینیم خوشکەکەم و براژنەکەم لە پەنا سەرمەوە باسی قژڕووتانەوەیان دەکرد.

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.