هۆنوسیاس: لاقەکردنی دیاس

هۆنوسیاس: لاقەکردنی دیاس

بەشێکیم لە ٦ تا ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ نووسی، بەڵام تەواوم نەکرد، لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣وە تا ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ کارم تیایدا کرد و پیایدا چوومەوە و تەواوم کرد. لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی شوباتی ٢٠٢٣دا ھەر بە مۆبایلەکەی خۆم خوێندنەوەیەکیم بە دەنگی خۆم بۆی تۆمار کرد و بۆ ھەندێک ھاوڕێم نارد تا سەرنج و تێبینیم بدەنێ، ھەندێکیان سەرنج و تێبینیی بەپێزیان پێم دا و ھەندێک ھەڵەی ڕێنووسیان بۆم ڕاست کردەوە، سوپاسیان دەکەم. لە ١٨-٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣دا بە ئامێرێکی تۆمارکەری باشتر (زووم ئێچ ٦) ھەر لە ماڵی خۆمدا خوێندنەوەیەکی نوێترم لێی تۆمار کرد و ھەر خۆیشم مۆنتاژم کرد. بەشێکی تری ھۆنوسیاس بۆ درێژەپێدانی ئەم چیرۆکە تەرخان دەکەم، لەو بەشەدا زیاتر دەچمە سەر باسکردنی ماڵ و ژیانی حەمەڕەحمە و پاڵنەرەکانی پشت کردەوەکانی، ھەروەھا لەو بەشەدا ڕووبەڕووبوونەوەی دوو خێزانی ماڵی مامۆستا زامەند و حەمەڕەحمە ڕوو دەدات و لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە و دادگایی و ئەنجامی دادگاییەکەی حەمەڕەحمە دەخەمە ڕوو. جگە لەوەی درێژە بە گەنگەشەکردنی زیاتری ھەندێک لەم مژارانە دەدەم و ھەوڵ دەدەم ھەندێک لەو پێشنیارانەی لێرەدا خرانە ڕوو، لە گۆشەیەکی ترەوە بخەمە ژێر پرسیار و لێکۆڵینەوەوە، تا بزانین ئایا بە ئەنجامی نوێ دەگەین، یان نا؟