سێ برا

سێ برا هەن، لە ماڵێکدا دەژین، پچووک و ناوەنجییەکەیان لە قاتی سەرەوە ئەژین و برا گەورەکەش لە خوارەوە.
ئینجا کاتی خۆی پچووکەکەیان کە هەرزەکار بوو، حەزینەدەکرد هەموو دەقەیەک بە ئیشی حیزەوە بگیرێ، ئەیەویست قاتی سەرەوە بۆ خۆی بێت و تۆزێ ئازادیی خۆی تیاوەربگرێت. ئێستا بە هەر کلۆجێک بێت لە قاتی سەرەوەیە لەگەڵ ناوەنجییەکەدا. بەڵام ئەم ناوەنجییە خوێڕییە هەموو ڕۆژێ شتێکی قاتی سەرەوە ئەبات و ئەیفرۆشێتەوە و بە کاکیشی ئەڵێ تۆ ئەبێ مەسرەفی قاتی سەرەوەش بکەیت. کاکیشی ئەڵێ تۆ سەرەوەت فەرهوود کردوە، بۆ ناتوانی ئاگات لە سەرەوە بێت و دائیم داوای پارە ئەکەی؟ کەچی هەر کە برا گەورەکە قسە ئەکات ناوەنجییەکە هەڕەشەی ئەوە ئەکات کە قادرمە جیائەکاتەوە ئەگەر پارەی نەداتێ. بچکۆلەکەشی بەوە کەرکردوە کە ئەیگرێتە ئەستۆی خۆی و پێکەوە تۆزێ سەربەخۆ ئەبن و لە زەبر و زەنگی براگەورەکەیان بەدوور ئەبن بەڵام بە مەرجێک پچووکەکە دەنگ بەوە بدات کە قادرمە جیابکەنەوە.
ڕۆژێ برا پچووکەکە ئەم چیرۆکەی بۆ گێڕامەوە، منیش وتم، هەستە کەرە! ئەوە بە بەرچاوی براگەورە و داروبەردەوە هەموو شتەکانی ماڵەکەی دزیویت و قڕانێکیش نادا بەتۆ و لەگەڵ برا گەورەکەشتدا نێوانتانی تێکداوە. ئێستا چاوەڕێئەکەیت قادرمە جیابکاتەوە خێری بۆ تۆ هەبێ؟ بەخوا سبەینێ زەریبەکەشی بە تۆ ئەدات و پارەی قادرمەکەش (کە پێی نییە) بە شەست قاتەوە لە تۆ ئەسەنێتەوە و بەتەواوەتیی شووڵی لێهەڵئەکێشێ بۆ چەوساندنەوەت و هەموو دەقەیەکیش مننەتی ئەوەت بەسەردا ئەکات کە ئەو نەبوایە زی ڕووحلبەشەر نەیئەتوانی قادرمەیەکی حیز جیابکاتەوە…
ئیتر ئێستا نازانم قادرمەکە جیاکرایەوە یان نا. دەمێکە نەمدیون!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *