سەمەرەخەونی یەکەم: بلپوکەف

فیتەر بووم. تازە ببوومە هاوسەری کچێکی زۆر جوان و نازدار. بەیانییەکی زوو پێیوتم:

  • پارەیەکی زۆر لە هاتوچۆدا بەفیڕۆدەدەین. دەبێ ئەم هەموو پارە بەفیڕۆدانە چارە بکەین.

منیش بڕیارمدا ئوتومبێلێک دروستبکەم. ئوتومبێلێکم بە شێوەی کڵاش دروستکرد. ناومنا “بلپوکەف”. واتایەکی هەبوو؛ بەڵام لەگەڵ بێداربوونەوەمدا واتاکەی ونبوو.