ئەکرەم و فاشن

کاک ئەکرەم: کاکی خۆم، وەرە شتێکت فێربکەم، کە چاکەتەکەت موقەلەم بوو، نابێ کراسەکەشت موقەلەم بێ! تۆ هەم کراسەکەت، هەم پانتۆڵەکەت، هەم بۆینباخەکەت هەموو موقەلەمن!
من: خاڵی یەکەم، بڕوام بەو قانوونانە نییە کە ئینسان بۆ هەندێ شتی دائەنێ و خۆی پێیانەوە ئەبەستێتەوە! ئەمەش یەکەم ئەتواری هونەرمەندە! خاڵی دوەم، بڕواتهەبێ بەس ئەم کراسەم هەیە!
کاک ئەکرەم: بەس ئەو کراسەت هەیە؟ دەی خوا زیاترت بداتێ!
من: نا خوانەکا، ئیشەڵا خوا کراسی ترم نایاتێ چونکە تاقەتم نییە ئوتوو بکەم! ئەم کراسەشم بۆیە حەزلێیە هەرچیی لێئەکەی چرچ نابێ و ئوتووی ناوێ!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *