وتەکانی ماڕکۆس ئۆرەیلییەس

بەیانییەکەت بە وتنەوەی ئەم وتەیە بۆ خۆت دەستپێبکە:
ڕەنگە ئەمڕۆ لەگەڵ کەسانێکی خۆهەڵقورتێنەر، پێنەزان، لووتبەرز، فێڵباز، ئیرەبەر و خەڵکنەخوازدا مامەڵە بکەم. ئەوان هەموو ئەم تایبەتمەندێتییانەیان لەوەوە تووشبووە کە بە باشە و خراپە نەزانن. بەڵام من سروشتی باشەم دیوە کە سروشتێکی جوانە، هیی خراپەشم دیوە کە قێزەونە، هیی ئەو کەسانەشم دیوە کە خراپە دەکەن. تەنانەت ئەگەر ئەو کەسانە کەسوکاری خۆشم بن، نەک هەر تەنها هاوخوێن و هاوڕەگوڕیشەشم بن، بەڵکو لەگەڵمدا هاوئاین و هاوداناییش بن؛ ئەوا من هەرگیز بە هیچ کامێکیان بریندار ناکرێم. چونکە هیچ کەسێک ناتوانێ قێزەونیم بەسەردا بسەپێنێ. ناشتوانم لە کەسوکار و خزمان تووڕە بم یان ڕقم لێیان بێ. چونکە ئێمە بۆ هەرەوەزیی یەکتر دروستکراوین. وەکو قاچەکان، دەستەکان، پێڵووی چاوەکان و شەویلگەکانی سەرەوە و خوارەوەی دان. دژایەتیکردنی یەکتر دژی سروشتە: هەموو قین و تووڕەییەک دژایەتیکردنە و دەبێ تووڕبدرێتە دەرەوە.

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.