سۆنێت18

سۆنێت 18

بەراوردت کەم بە ڕۆژی هاوین؟

تۆ زۆر جوانتر و لەسەرخۆتری

ڕەشەبا چرۆی نازداری ئایار ڕادەتەکێنێ

وەرزی هاوینیش زۆر کورتخایەنە

چاوەکەی ئاسمان زۆر جار ئێجگار گەرم هەڵدێ و تاودەدا

تاوتاو ئەو ڕووە زێڕینەی بە هەور کز و ڕەش دادێ

جارجارێ جوانیی هەموو جوانەکان ئاوا دەبێت و

بە ڕێکەوت بێ یان گۆڕانی سروشت هەموو دەژاکێن

بەڵام هاوینە هەمیشەییەکەت کاڵنابێتەوە

ئەو جوانییەشت قەت ناچێتەوە

مردن ناتوانێ خۆی هەڵبکێشێ کە وێڵی لەناو جیهانی خواروو

کاتێ لە دێڕە تاتاییەکانما هەر گەشە بکەی

تاکو هەناسەی مرۆڤ بمێنێ، تاکو بینایی چاوان بمێنێ

تا ئەم هۆنراوە لە ژین بمێنێ، هەر بە زیندوویی دەتهێڵێتەوە

—-

ولیەم شەکسپیر

وەرگێڕانی: نەوا موکرجی