ئەستێرە شەرمنەکە
ئەگەرچی ئەم هۆنراوەیەی جەیمس جۆیس ناونیشانێکی دیاریکراوی نییە و تەنها بە (IV) واتە چوارەم، لە پەڕتووکی (موزیکی ژوور)ـەکەیدا دەستنیشانکراوە؛ بەڵام من ئەم ناوەم لێنا و بۆ کوردیم وەرگێڕا. هیوادارم چێژیلێببینن.
کە ئەستێرە شەرمنەکە لە ئاسماندا دەردەکەوێ
وەکو پاکیزەیەک خەمگین،
لەبەردەرگاکەت گوێتلێیە یەکێ گۆرانی دەبێژێ
لەناو وەنەوزی خۆرنشین.
گۆرانییەکەی لە ئاورنگیش سازگارترە
بۆ سەردانی تۆ هاتووە.
***
لە داڵغەکانتا مەژاکێ
کە ئەوەتا لە بوولێڵدا بانگتدەکا
ڕاشمەمێنە: داخۆ کێ ستران ببێژێ
گۆرانیی کێ بەسەر دڵما دادەبارێ؟
بەستەی دڵدار بناسەوە
منم کۆچم بۆت هێناوە[1]
[1] هۆنراوە و دەربەدەران، نووسینی (جەیمس جۆیس)، دەزگای پەنگوین، بەریتانیا، 1992، ئای ئێس بی ئێن: 9780140185553 موزیکی ژوور: هۆنراوەی چوارەم، لاپەڕە 7