سەد وشە سەبارەت بە ژیان و مردن و دڵخۆشی و خەم و دڵەڕاوکێ

سەد وشە سەبارەت بە ژیان و مردن و دڵخۆشی و خەم و دڵەڕاوکێ

ئێستا بژی و سەرقاڵی ژیان بە، پێکی ژیانت تا سەر لێوەکەی بهێنە، چێژی لێببینە و سەرقاڵی نۆشینی بە. لێبگەڕێ مردن خۆی کاری خۆی دەکا و پێویستی بە خەم و دڵەڕاوکێی تۆ و کەسی تر نییە. ملیۆنان ساڵیشە هەر وابووە و لەسەر خەم و دڵەڕاوکێی کەس پەکینەکەوتووە و تۆش بەدەر نیت. تۆ، هەر کەسێکی، جڵەوی ئاسوودەیی و دڵخۆشیت لە دەستی خۆتدایە، کەچی زۆربەتان داوتانەتە دەست کەس یان شتێکی تر و هەموو ڕۆژ سەرزەنشتیان دەکەن کە بۆچی لە دڵخۆشکردنتان کەمتەرخەمن! ڕکێفی دڵخۆشیی خۆت سامانی تایبەت بە خۆتە، مەیبەخشە! گەر دەشیبەخشیت گلەیی مەکە. بژی و خەندە و خۆشەویستی و چێژ و خۆشی پەرشبکە.