ئامۆژگاریی دانا و نادان

دانای ڕاستەقینە، دەبێ بەدوایدا بگەڕێیت و بیدۆزیتەوە و بچیتە خزمەتی و داوای لێبکەی ئامۆژگاریت بکا. چونکە بەهای زانیاری دەزانێ و بێسوود نایهاوێ و بەفیڕۆی نادا.
نادان پەنجا کەناڵی تەلەفیزیۆنی و سەدی ڕادیۆیی و ملیۆنێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی دروستدەکا و بڵندگۆ لە خۆی دەبەستێ و دەسووڕێتەوە و بە هاتوهاوار و شاتەشات ئامۆژگارییە بێنرخەکانی بەسەر گوێی هەموو کەسێکدا دەردەفیچقێنێ.
بێ ئەوەی کەس داوایکردبێ!
لە خۆت بپرسە: ئەگەر ئەم هەموو بللیمەتەمان هەیە؛ خێرە هیچمان بە هیچ نەبووە؟
تکایە بەسە ئامۆژگاری. نامانەوێن. ئامۆژگارییەکانتان سەری کردین بە قوڕدا. ئامۆژگاریکەر و بللیمەت ئێجگار زۆر بوون؛ سبەینێ پارەی خانەنشینی ئەم هەموو بللیمەتە لە کوێ بهێنین؟