گۆرانییەکەی فێرگس

گۆرانییەکەی فێرگس

نووسینی: ولیەم بەتڵەر یەیتس

وەرگێڕانی: نەوا موکرجی

هۆنراوە ئینگلیزییەکە بە ناونیشانی (کێ لەگەڵ فێرگسدا دەڕوا)یە. جەیمس جۆیس وتوویەتی «جوانترین هۆنراوەی هەموو جیهانە.» فەرموون هۆنراوە وەرگێڕراوەکە بخوێننەوە، دواتر باسی چیرۆکەکەی پشتەوەی دەکەین:

کێ لەگەڵ فێرگسدا دەڕوا؟

داخۆ ئێستا کێ بێ لەگەڵ فێرگس بڕوا

تا تارای تاری قووڵایی جەنگەڵ ببڕێ و

لەسەر کەنارە تەختەکە سەما بکا؟

هۆ کوڕەکە، ئەو برۆ ئاڵەت هەڵببڕە،

تۆش کچەکە، پێڵووی ناسکت بڵند کە،

بەسە ترس، بە هیواوە ڕابمێنن.

چیتر بەسە دۆشدامان و پیشخواردنەوە

بۆ تاڵاوی ڕازی ئەوین،

چونکە فێرگس گالیسکەی مس دەئاژووێ و

تاریکستانی جەنگەڵ و

سینەی سپیی دەریای تار و

گشت ئەستێرە گەڕۆک و ژاکاوەکانیش

ڕامدەکات و دەیانخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.


بە کورتی، فێرگس کێ بوو؟

بە کورتی: فێرگس پاڵەوانێکی ئەفسانەیی ئێرلەندا بووە. سەردەستەی سوپای پاشا بووە، پاشاکە برازای خۆی بووە. برازاکە کوڕەکەی فێرگس و هاوڕێیەکی دەکوژێ. فێرگس بە تەنیا دەربەدەر دەبێ.