ئێلێجی

ئێلێجی. ناو. واتە شیعرێکی دڵتەنگکەر، خەفەتهێنەر. یان گۆرانییەکی پرسەئامێز. یان پارچەیەک مۆزیکی دڵتەنگکەر.

ئەم ئیشەم یەکەمینە لە زنجیرەی 27 دانراوەی مۆزیکیی بۆ ئۆرکێسترا کە پڕۆژەیەکی نوێمە و لە ئێستادا کاریانتێدادەکەم. هەریەکێکم تەواوکرد لە یوتیوبەکەم و لێرە پۆستیان دەکەم.

لە سەرەتای دەستکردنم بە کاری مۆزیکەوە، هەمیشە ویستوومە مۆزیکێکی زۆر خاو دابنێم، بەڵام لەهەڕەتی لاوێتییدا زەحمەتە مۆزیکی خاو دابنرێت. چونکە بەڕای من مۆزیکی زۆر خاو لەگەڵ تەمەن و ئەزموونی ژیاندا دێت کە بتوانیت هەستەکانت بە خاویی دەرببڕیت.

فەرموون چێژ لە ئێلێجی بگرن کە نوێترین دانراوەی مۆزیکییمە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *