دووەمین ئۆپێرایە لە زنجیرەئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان کە ڕیچارد ڤاگنەر نووسیویەتی.
په‌رده‌ی یه‌كه‌م
ڕه‌شه‌با و گهرداوێكی به‌هێزه، (زیگموند) به شه‌كه‌تی خۆیدهكا به ماڵی (هوندینگ)دا كه سه‌رده‌سته‌ی گه‌لی (نیدینگ)ه‌كانه. خۆی له‌وێ نییه، به‌ڵام (زیگلینده)ی ژنی به‌ره‌وپیری ده‌چێ. (زیگموند) ده‌ڵێ كه له دوژمنانی هه‌ڵهاتووه. پاشان خواردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رخۆشكه‌ر ده‌خواته‌وه، هه‌ڵده‌ستێ بڕوا به‌و بیانووه‌ی كه له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌فره‌ت بهێنێ، یان نایه‌وێ ماڵه‌كه‌ی ئه‌وان بخاته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام (زیگلینده) داوایلێده‌كا بمێنێته‌وه. له‌م گفتوگۆیەدا (هوندینگ) ده‌گه‌ڕێته‌وه و بێباكانه به‌خێرهاتنی ده‌كا و پێشنیازده‌كا گه‌ر پێویستی به ده‌رمان و شتی پێویست هەبوو بۆی دابینبكا. (زیگلینده) به هاتنی ئه‌م میوانه زۆر شادمانه، چونكه (هوندینگ) له‌گه‌ڵیدا خراپه، داوا له (زیگموند) ده‌كا چیرۆكی ژیانی خۆی بگێڕێته‌وه. (زیگموند)یش دەگێڕێتەوە كه ڕۆژێك له‌گه‌ڵ باوكی‌دا بۆ ماڵەوە ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ده‌بینێ دایكی مردووه، خوشكێكیشی هه‌بووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا دوانه بوون، ئه‌ویش فڕێنراوه. هه‌ر له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ده‌ژی تا له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه. ڕۆژێكیش ده‌بینێ كچێك به‌زۆر بەشوودهدرێ، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ خزمه‌كانی كچه‌دا شه‌ڕده‌كا، تا چه‌كه‌كه‌ی ده‌شكێ و له‌م كاته‌شدا بووكەکە ده‌كوژرێ. پاشان ئه‌میش ڕاده‌كا تا ده‌گاته ئه‌م ماڵه. پاشان لێیده‌پرسن ناوت چییه؟ به‌ڵام ئه‌و ناوی خۆی ناڵێ و ده‌ڵێت به (ڤاهڤالت) بانگمبكه‌ن.
كه (زیگموند) له‌م چیرۆكه‌ی ته‌واوده‌بێ؛ (هوندینگ) یه‌كسه‌ر ده‌زانێ كه دوژمنیه‌تی. پێیڕادەگەیەنێ و پێشنیازده‌كا شه‌و له ماڵیاندا بمێنێته‌وه، به‌ڵام بۆ سبه‌ینێ ده‌بێ شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا بكا. (هوندینگ) بێ ئه‌وه‌ی گوێ به ئازاره‌كانی (زیگلینده) بدا؛ بۆ نووستن پهلیدهگرێ. (زیگموند) به‌دبه‌ختیی خۆی ده‌لاوێنێته‌وه كه به بێ چه‌ك خۆی كردووه به ماڵی دوژمنه‌كه‌یدا، سبه‌ینێش ده‌بێ به بێ چه‌ك له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كه‌یدا شەڕبكا. له‌م كاته‌دا بیری به‌ڵێنه‌كه‌ی باوكی ده‌كه‌وێته‌وه كه پێی ڕاگه‌یاندبوو هه‌ر كاتێك زۆر پێویستی به چه‌ك بێت دهستیدهكهوێ!
(زیگلینده) ده‌گه‌ڕێته‌وه لای (زیگموند) ئاگاداریدەکا كه ده‌رمانی خستووەته خواردنه‌وه‌كه‌ی (هوندینگ)ه‌وه و به‌قووڵی نووستووە، پاشان ئاشکرایدەکا كه به‌زۆر به (هوندینگ) بەشوودراوه. ئینجا باسی ئەوە دەکا كه له‌كاتی ئاهه‌نگی بووكێنییه‌كه‌یدا پیاوێكی پیر هاتووه و شمشێرێكی چهقاندووەته ئه‌و دره‌خته‌ی له ناوه‌ڕاستی ماڵه‌كه‌یاندایه؛ (هوندینگ) و هه‌موو كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌یانتوانیوە ئه‌و شمشێره ده‌ربهێننه‌وه. پێیدەڵێ ئه‌و چه‌ند له‌مێژه چاوه‌ڕێی پاڵه‌وانێك ده‌كات كه بێ و شمشێره‌كه دەربهێنێتەوە و ڕزگاریبكا. (زیگموند) پێیدەڵێ كه خۆشیده‌وێ و ئه‌ویش به هه‌مان شێوه پێیدەڵێ كه ئه‌ویش خۆشیده‌وێ. (زیگلینده) كه هه‌ستده‌كا شێوه‌ی ئه‌و ده‌كا و ده‌یناسێ، یان پێشتر دیویەتی؛ لێیدەپرسێ كه باوكی ناوی چی بووه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: “ڤالس”، (زیگلینده) ده‌ڵێ: “تۆ (زیگموند)ی! (زیگموند)یش ده‌چێ شمشێره‌كه به ئاسانی له دره‌خته‌كه‌دا ده‌رده‌هێنێته‌وه. (زیگلینده) دەڵێ كه ئه‌و (زیگلینده)ی خوشكیه‌تی. (زیگموند)یش شمشێره‌كه ناوده‌نێ (نۆتونگ).
(زیگموند) (زیگلینده) به بووكی خۆی و خوشكی خۆی بانگدهكا و به ته‌وسه‌وه باوه‌ش به یهكدادهكهن و ده‌ستله‌ملانێی یه‌كترده‌بن.
په‌رده‌ی دووه‌م
(ڤۆتان) له‌گه‌ڵ (برونهیلده) كه كچه ڤاڵكیرییهكهیهتی؛ له‌سه‌ر به‌ردێك له نزیک شاخێك وه‌ستاوه. (برونهیلده) كچی (ئێردا: خوای زەوی) و (ڤۆتان)ه، ئه‌وی له‌گه‌ڵ هەشت كچی دیكه‌دا وه‌ك ڤاڵكیری به‌خێوكردووه. ئه‌م ڤاڵكیرییانه له گیانی پاڵه‌وانه شكستخواردووه‌كان دروستكراون و سوپایەکی بەهێزیان لێدروستکراوە. (برونهیلده) ئاگادارده‌كاته‌وه كه له شه‌ڕه‌كه‌ی (زیگموند) و (هوندینگ)دا دەبێ پارێزگاری له (زیگموند) بكا. (فریكا) کە خوای هاوسەرگیرییە و هه‌ندێ (پاسه‌وانانی هاوسەرگیری) دێن، (فریكا) داواده‌كا كه (زیگموند) و (زیگلینده) ده‌بێ سزابدرێن چونكه هاوسەرگیرییەکی قه‌ده‌غه‌یان سازداوه: برا نابێ خوشكی خۆی بهێنێ. (ڤۆتان) ئه‌وه‌ی نه‌ده‌سه‌لماند كه (ڤالس) باوكی (زیگموند) و (زیگلینده) بێ. بۆیە داواكه‌ی (فریكا) ڕه‌تده‌كاته‌وه چونكه ئه‌و پێویستی به پاڵه‌وانێكی سه‌ربه‌ست هه‌یه كه ژێرده‌سته‌ی خۆی نه‌بێ بۆئه‌وه‌ی پلانه‌كانی جێبه‌جێبكا. به‌ڵام (فریكا) به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه پێیده‌ڵێ كه “(زیگموند) پاڵه‌وانێكی سه‌ربه‌ست نییه، به‌ڵكو ئه‌و هه‌ر پیاوێكی ئاساییه و ژێرده‌سته‌ی (ڤۆتان)ه و سه‌ربازێكی ئاساییه و جێی ئه‌وه نییه پشتی پێببه‌سترێ”. ئینجا (ڤۆتان) به‌ڵێنی پێده‌دات كه (زیگموند) ده‌بێت بمرێ.
(فریكا) (برونهیلده) به‌دیار (ڤۆتان)ی بێهیواوه جێده‌هێڵێ. (ڤۆتان) باسی كێشه‌كانی خۆی بۆ (برونهیلده) ده‌كا كه له‌و پێشبینییانەی (ئێردا)وه سه‌ریانهه‌ڵداوه، ئه‌ویش وای له (ئێردا) كردوه زیاتر له پێشبینییه‌كان بكۆڵێته‌وه. (ڤۆتان) دەیەوێ کە ڤاڵکیرییەکانی له دژی (ئالبه‌ریش) بەکاربهێنێ، چونكه ئه‌گه‌ر (ئالبه‌ریش) جارێكی تر موستیله‌كه بگرێته‌وه ده‌ست كه ئێستا له ده‌ستی (فافنه‌ر)دایه؛ ئەوا سوپاكه‌ی [ڤالهالا] ده‌شكێن. (فافنه‌ر) به هێزی کڵاوزرێ جادووییەکە خۆیكردووه به ئه‌ژدیهایه‌ك و له دارستانێكدایه و موستیله‌كه‌ی نیبێلونگهكانیشی له ده‌ستدایه. (ڤۆتان) ناتوانێ موستیله‌كه له (فافنه‌ر) بسه‌نێته‌وه، چونكه ئه‌وه به ڕێكه‌وتنی نێوانیان به‌خشراوه و ناتوانێ گرێبه‌سته‌كه‌ی خۆی بشكێنێ، بۆیه پێویستی به پاڵه‌وانێك هه‌یه تا (فافنه‌ر) ببه‌زێنێ. به‌هه‌رحاڵ، وه‌ك (فریكا) ئاماژه‌یپێدا، ده‌بێ ئه‌و کۆیلەیهكی خۆی مهشقپێبكا و بیكاته ئه‌م پاڵه‌وانه. به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه فه‌رمان به (برونهیلده) ده‌دا كه داواكه‌ی (فریكا) به‌جێبهێنێ و چاره‌نووسی مه‌رگ بۆ كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی كه (زیگموند)ه دیاریبكا.
(زیگلینده) و (زیگموند) ماڵه‌كه‌ی (هوندینگ)یان جێهێشتووه و به‌ره‌و شاخێك كه‌وتوونه‌ته ڕێ. (زیگلینده) لە ڕێگاکەدا له دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ستكردن به تاوان و ماندوێتیدا لههۆشخۆیدهچێ. (برونهیلده) له (زیگموند) نزیكده‌بێته‌وه و له مه‌رگێكی نزیك ئاگاداریده‌كاته‌وه، داوایلێده‌كا له‌گه‌ڵیدا بۆ [ڤالهالا] بچێ، به‌ڵام ناتوانێ (زیگلینده) له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێ. ئه‌ویش ئه‌م داوایه ڕه‌تده‌كاته‌وه و شمشێره‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێ و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ ئه‌وا (زیگلینده)ش و خۆشی ده‌كوژێ. (برونهیلده)ش كه ده‌بینێ ئه‌و له‌سه‌ر بڕیاری خۆی سووره؛ به‌زه‌یی پێدادێته‌وه، بۆیه بڕیارده‌دا ئاسانكاریی بۆ بكا به‌وه‌ی لە شەڕەکەیدا به‌سه‌ر (هوندینگ)دا سه‌ربكه‌وێ. دواتر (هوندینگ) ده‌رده‌كه‌وێ، به پاڵپشتیی ئاسانكارییه‌كه‌ی (برونهیلده)؛ (زیگموند) ده‌ستده‌كا به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ (هوندینگ)دا، به‌ڵام (ڤۆتان) ده‌رده‌كه‌وێ و به ڕمه‌كه‌ی خۆی شمشێره‌كه‌ی (زیگموند) تێكده‌شكێنێ. کە بێ چه‌ك ده‌مێنێته‌وه، (هوندینگ) شمشێره‌كه‌ی خۆی له سكی ده‌چه‌قێنێ و ده‌یكوژێ. (ڤۆتان) خەمبارانە ته‌ماشای لاشه‌كه‌ی (زیگموند) ده‌كا، (برونهیلده)ش پارچه‌كانی شمشێره‌كه‌ی (زیگموند) كۆده‌كاته‌وه و به سواریی له‌گه‌ڵ (زیگلینده)دا هه‌ڵدێن. (ڤۆتان) به كرده‌وه‌یه‌كی خوایانه (هوندینگ) ده‌كوژێ و به تووڕه‌ییه‌وه دوای كچه‌كه‌ی ده‌كه‌وێ كه بهگوێینهكردووه و هاوکاریی (زیگلیندە)ی کردووە و دەیەوێ ڕزگاریبکا.
په‌رده‌ی سێیه‌م
هەشت ڤاڵكیرییهكهی دەچنە سەر لوتکەی چیایەک و کۆدەبنەوە؛ سه‌رنجده‌ده‌ن یه‌كێكیان كه‌مه، كه ئه‌ویش (برونهیلده)یه. پاش كه‌مێك (برونهیلده) به هه‌ڵه‌داوان خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لایان و (زیگلینده)شی له‌گه‌ڵدایه، ئەوانیش سه‌رسامده‌بن. (برونهیلدە) داوای یارمه‌تییان لێده‌كا، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان نا‌وێرن له فه‌رمایشته‌كانی (ڤۆتان) ده‌ربچن. هه‌رچه‌نده (زیگلینده) داواده‌كا كه پێویست ناكا له‌سه‌ر ئه‌و هەموویان ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام (برونهیلده) به‌ویش و به ڤاڵكیرییهكانی تر دەڵێ كه (زیگلینده) بە مناڵێک لە (زیگموند) دووگیان دەبێ و مناڵه‌كه‌شی كه هێشتا لهدایكنهبووە له ئێستاوه ناوده‌نێ (زیگفرید). پاشان (برونهیلده) داواده‌كا ڤاڵكیرییهكان (ڤۆتان) دوابخه‌ن تا ئه‌و یارمه‌تیی (زیگلینده) ده‌دا هه‌ڵبێ و شوێنێكی بۆ دابینبكا، ئه‌وانیش ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. (ڤۆتان) به تووڕه‌ییه‌وه ده‌گاته لایان، ئه‌وان ده‌كه‌ونه پاڕانه‌وه، تا (ڤۆتان) دواجار داواده‌كا (برونهیلده) خێرا بێته به‌رده‌می. بڕیارده‌دات (برونهیلده) له ڤاڵكیرییهتی خۆی بخا و بیكاته ژنێكی ئاسایی.
ڤاڵكیرییهكانی تر له ترسی ئه‌م بڕیاره‌ی (ڤۆتان) هه‌مویان هه‌ڵدێن و دوورده‌كه‌ونه‌وه و ماڵئاوایی له (برونهیلده) ده‌كه‌ن. (برونهیلده)ش داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌كا چونكه ئه‌و خۆشه‌ویستترین كچی (ڤۆتان)ه، ده‌ستده‌كا به گێڕانه‌وه‌ی ئازایه‌تیی (زیگموند) و هۆكاری ئه‌وه‌ی هانیدا و وایلێکرد ئاسانكاریی بۆ بكا. پێیده‌ڵێ كه “من به‌قسه‌ی تۆم كردووه كه وامكردووه”، (ڤۆتان)یش تووڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ كه دواجار ئه‌و نه‌یویستووه (زیگموند) سه‌ربكه‌وێ، به‌ڵام (برونهیلده) پێیدەڵێ كه ئه‌و به‌قسه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی دڵی (ڤۆتان)ی کردووە کە لە دڵیدا بەرانبەر (زیگموند) هەیبووە، بەقسەی وتەکانی دەمی نەکردووە کە پێچەوانەی خواستی دڵی خۆیەتی، چونكه (ڤۆتان) له ناخدا نه‌یده‌ویست (زیگموند) بمرێ.
(ڤۆتان) دڵی نەرم دەبێ و ڕازیده‌بێ كه دواهه‌مین خۆزگه‌ی (برونهیلده) به‌جێبهێنێ؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر شاخێك بینوێنێ و چوارده‌وری شاخه‌كه به ئاگرێكی جادوویی دهورهبدا. ده‌یبا و ده‌یخاته سه‌ر به‌ردێك و به ته‌وس و تاسووقه‌وه لهباوهشیدهگرێ و ماچیدهكا و دەینوێنێ و ڕمه‌كه‌ی له ته‌نیشتییه‌وه داده‌نێ و به قهڵغانهكهی (برونهیلده) خۆشی دایده‌پۆشێ. پاشان فه‌رمان به (لۆگه) ده‌دا كه ئاگره جادووییەکە به ده‌وری شاخهكە و بەردەکەدا بكاته‌وه به مه‌رجێك ئه‌و بپارێزێ و نەسووتێ. پاشان بە دڵێکی شکاو و خەمبارییەوە جێیده‌هێڵێ و به‌ده‌م خۆیه‌وه ده‌ڵێ “هه‌ركه‌سێك ترسی له ڕمه‌كه‌ی من هه‌بێ و نه‌توانێ به‌ره‌نگاری ڕمه‌كه‌م ببێته‌وه؛ ئه‌وا هه‌رگیز به (برونهیلده) ناگا”.