چاوەڕێتم

چاوەڕێتم

چاوەڕێتم هەروەکو چۆن؛

نووسین چاوەڕێى پێنووسە،

شەپۆل چاوەڕێى هەوایە،

پیریی چاوەڕێى تەمەنە،

بەستن چاوەڕێى سەرمایە،

چاوەڕێتم هەروەکو چۆن؛

خەون چاوەڕێى نوستنە،

سەهۆڵ چاوەڕێى بەستنە،

چۆن ڕۆشتن چاوەڕێی پێیە،

چۆن بیستن چاوەڕێى گوێیە؛

چاوەڕێتم. چاوەڕێتم.

چۆن باران چاوەڕێی هەورە،

چۆن تیشک چاوەڕێی خۆرە،

چۆن بینین چاوەڕێى چاوە،

هەڵم چاوەڕێى هەتاوە،

چۆن هەنگوین چاوەڕێى هەنگە،

گۆرانی چاوەڕێى دەنگە،

چاوەڕێتم.

چاوەڕێم و چاوەڕێم و وەڕسنابم.

لەبەرئەوەى بێ بوونى تۆ؛

منیش نابم.

 

نۆتەی چاوەڕێتم