ئاوێنەی دولبەری

ئاوێنەی دولبەری

گۆرانییەکی مامۆستا مەزهەر خالقی-یە

هۆنراوە: وەفایی

ئەم ڤیدیۆیە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا تۆمار کراوە

ئەی ئاوێنەی دڵبەری، زارت گوڵ زولفت زەری،

با هەناسەم نەتگرێ، ڕووی خۆت بێنە بەم لاوە؛

بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە زولفت لادە،

دڵ بۆیە نامورادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە؛

لە سەر تاقی دوو ئەبرۆت مەیلی زولفان دەمکێشێ،

خۆ وەختە من کافر بم، چ بکەم قیبلەم گۆڕاوە!

لە سایەی چاوەکانت بوومە ڕەندی خەرابات،

لە لای پیری مەیخانە خەرقەم لە گری و مەی ناوە؛