بۆچی ڕەشوسپی؟

بۆچی ڕەشوسپی؟

گەر سەرنجبدەن، زۆر جار وێنە بە ڕەشوسپی بڵاودەکەمەوە. هاوکات لە ئێستادا گەلێ مێدیا زووزوو پەنادەبەنە بەر لابردنی ڕەنگ. جیاوازیی من و ئەوان چییە؟

بە بروای من: ئەگەر ڕەنگ لە وێنەیەکدا قورسایی نەبوو؛ پێویست ناکا هەبێ. زۆر جار ڕوناکیی وێنەکە لە ڕەنگەکانی سەرنجڕاکێشترە؛ ئەوکات ڕەنگە ناسەرنجڕاکێشەکان ڕوناکییە سەرنجڕاکێشەکە دەکوژن.

هەر وێنەکیەک بە ڕەشوسپی دابنێم لەبەرئەوەیە ڕەنگەکانی ئێجگار زۆر قورساییان نییە و بەدڵم نین و نامەوێ ڕوناکییە سەرنجڕاکێشەکانیان بکوژم.

ئەگینا وەک هەندێ کەس مەبەستم خەمناکی و پرسەباری و ئەم شتانە نییە.