نەوا موکرجی

نەستژەنیی ٢٧

نەستژەنیی بیست و حەوتەم: خاد گەدیا و چەند گۆڕاوێک خاد گەدیا و چەند گۆڕاوێک (گۆرانیی کەڵەکەکەر)[1] لە شوێنێکی ئەڵقەی حەوتەمی ئولیس لە نووسینی جەیمس جۆیس (و وەرگێڕانی من)دا، میستەر بلووم لە خەیاڵی خۆیدا...

نەستژەنیی ٢٥

نەستژەنیی بیست و پێنجەم: ئاوڕدانەوە لە خولیایەکی نەماو پرتەوبۆڵەنامەیەک لە بارەی نەستژەنی و تۆمارەوە[1] هەر لە ژووری نوستنەکەمدا، لەوبەر جێگەی نوستنەکەمەوە، لەسەر پیانۆیەک کە لەبەر پەنجەرەیەکدا دانراوە و پەنجەرەکەش بەسەر دیمەنی زۆربەی سلێمانیدا...

باش و خراپیی خستنەڕووی بەرهەم

باش و خراپیی خستنەڕووی بەرهەم[1] [ئەم وتارەم بە دەنگی خۆم خوێندووەتەوە و تۆمارم کردووە و لە کەناڵی خۆم لە تیلیگرام بڵاوم کردووەتەوە، کە لە خوارەوە بەستەری کەناڵەکەمم داناوە، دەتوانی لەوێ گوێی لێ بگری.]...

وێڵگەی یادەوەرییە گریمانکراوەکان

وێڵگەی یادەوەرییە گریمانکراوەکان وێڵگەی یادەوەرییە گریمانکراوەکان ڕۆمانێکە لە نووسینی یوسف عزەدین. بە ئاگاداری و ڕەزامەندیی نووسەر خۆی، لە ١٩-٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢دا چاپێکی پێشووتری ئەم ڕۆمانەم بە دەنگی خۆم، وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ تۆمارێکی پاکتر...

سێ مەردومی جوامێر

سێ مەردومی جوامێر[1] لە پاش تەثنیە و ئیستیعانە بە کاتیبی کوللی ئومور، لە ئیبتیداوە تا ما لا نیهایە، خالیقی زەویی پان و بەرین و پەردەی ئاسمانی ساحەی ڕەجمی شەیاطین، خودای تەبارەک و تەعالا؛...

کرێکارەکانی جیهان دۆنم بگرن

کرێکارەکانی جیهان دۆنم بگرن[1] کرێکارەکانی جیهان، ئەی خاوەنەکانی لانیکەم سێ ئایفۆنی سیانزە و دوو پەیجی لانیکەم سەد هەزار فەڵەوەری، ئەی ئەوانەی کۆمێنتی بێ جنێو و جڕتتان نییە، ئەی ئەوانەی پانزە دۆنمی دەرەوەی شار...

خولی دروستکردنی پەڕتووک

خولی دروستکردنی پەڕتووک لە ١٩-٢٣ی ئاداری ٢٠٢٢ هەر لە ماڵی خۆم خولێکی دروستکردنی پەڕتووکم کردەوە و بە کامێرای مۆبایلەکەم تۆمارم کرد و لە ٢٤ی مانگەوە تا ئەمڕۆ، ٢ی نیسانی ٢٠٢٢، ڤیدیۆکانم مۆنتاژ کرد...

خۆشەویستی هەمیشەیی

خۆشەویستی هەمیشەیی[1] لە هەرزەکاریمدا دەموت: «ئەو خانمانەی ناسیومن هەریەکەیان گوڵێک بوون و لە سەرەتادا ڕوواون، جا چرۆیان دەرکردووە، دواتر گوڵیان دەرکردووە، گەیشتوونەتە ئەوپەڕی جوانی و بۆنخۆشی، باخی ناخمیان ڕەنگاوڕەنگ و ڕازاوە و بۆنخۆش...

سۆراخ

سۆراخ[1] هەر کەس بەڵێنت دەداتێ گوایە ئایندەت دەداتێ: درۆ دەکا؛ چونکە لە هەبوون دەبەخشرێ نەک لە نەبوون؛ ئەوەی هەیەتی ناتداتێ، کە ئێستایە، کەچی ئایندەت دەداتێ، کە نییەتی و کە ناشیبێ و هەرگیز نایە!...

بەرگی یەکەمی تەواوکراوی ئولیس

بەرگی یەکەمی تەواوکراوی ئولیس بڵاو کرایەوە کاتژمێر ٩ی ئەمڕۆ، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ هەر لەم ماڵپەڕە (www.nawa.net) و بە دیاری و خۆڕایی و بێبەرانبەر بەرگی یەکەمی تەواوکراوی ئولیسم لە دووتوێی پەڕتووکێکی پی دی ئێفی...

یولیسیس یان ئولیس

یولیسیس یان ئولیس؟[1] بەڕێزان، یەکەم ڕاڤەی ئەڵقەی یەکەمی ڕۆمانەکەم بۆ ئەم باسە تەرخان کردبوو، ئێوەی بەڕێزیش لە بەردەستتاندایە و لە لاپەڕە ٣١ی ڕۆمانەکەدایە، بفەرمن بیخوێننەوە. لام وا بوو ئەو ڕاڤەیە بەس بێ بۆ...

ئولیس

ئولیس بڵاو کرایەوە ئولیس ڕۆمانێکە،جەیمس جۆیس بە حەوت ساڵ نووسیویەتی، لە ٢ی شوباتی ١٩٢٢دا بڵاوکراوەتەوە، لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ەوە خەریکی وەرگێڕانی خۆی و ڕاڤەکانیم بۆ زمانی کوردی، کۆتا بەرهەمەکە بە پێنج بەرگ دەردەچێ،...

ئولیس بە کوردی

ئولیس ڕۆمانێکە،جەیمس جۆیس بە حەوت ساڵ نووسیویەتی، لە ٢ی شوباتی ١٩٢٢دا بڵاوکراوەتەوە، لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ەوە خەریکی وەرگێڕانی خۆی و ڕاڤەکانیم بۆ زمانی کوردی، کۆتا بەرهەمەکە بە پێنج بەرگ دەردەچێ، ئەمڕۆ و لە...

ژیننامەی نوێ

پار لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا چەند دێڕێکی نوێم لەسەر ژیننامەی خۆم نووسییەوە، دوێنێ لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا پێداچوونەوەم بۆی کرد و لە لاپەڕەی ژیننامەکەمدا لەم ماڵپەڕەدا بڵاوم کردەوە. ژیننامەکەی پێشووم کەمێک...

نەستژەنیی هەژدەیەم: لۆتوسخۆران

نەستژەنیی هەژدەیەم: لۆتوسخۆران لۆتوس، بە ئینگلی (Lotus): لە فەرهەنگی کۆڵینزەوە: «جۆرێکە لە گوڵی شلێری ئاوی، کە لە ئەفەریقا و ئاسیا دەڕوێ»؛ ئەم گوڵە لە شاکاری دووەمی هۆمەر (هۆمیرۆس)دا، کە ئۆدیسەیە، باس کراوە، بەڵام ئەم...

نەستژەنیی سیانزەیەم: ژەندنی خراپ

نەستژەنیی سیانزەیەم: ژەندنی خراپ ئەم موزیکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا تۆمار کراوە، ئەو کات گەلێ بە خراپم زانی و بە شایستەی ئەوەم نەزانی بڵاوی بکەمەوە، لە ٥ی مایسی ٢٠٢١دا دیسان گوێم...

چەمەری وایەڵد

چەمەر ئۆسکار وایەڵد (١٨٥٤-١٩٠٠) ئەم هۆنراوەیەی نووسیوە. چەمەر لە زمانی کوردیدا شیوەنێکە بۆ مردوو دەگێڕرێ یان دەنووسرێ. وایەڵد ئەم هۆنراوەیەی لە ساڵی ١٨٨١دا بۆ شینی (ئیزۆلا)ی خوشکی خۆی نووسیوە کە لە ٢٣ی شوباتی...

گۆرانییەکەی فێرگس

گۆرانییەکەی فێرگس[1] داخۆ ئێستا کێ بێ لەگەڵ فێرگس بڕوا تا تارای تاری قووڵایی جەنگەڵ ببڕێ و لەسەر کەنارە تەختەکە[2] سەما بکا؟ هۆ کوڕەکە، ئەو برۆ ئاڵەت هەڵببڕە، تۆش کچەکە، پێڵووی ناسکت بڵند کە،...

یەکەم دیبەیتی هۆنوس

یەکەم دیبەیتی هۆنوس

هۆنوسیاد: یەکەم دیبەیتی هۆنوس[1] هۆنوسی ماک، هۆنوسی بپرس، لە ترسی دوژمنانی پرسیار ناوی خوازراوی (نادیار پەیامهێن)ی لە خۆی نا. لە ئێستا بە دواوە هەر کاتێک ناوی نادیار پەیامهێنتان دی، ئەوە هۆنوسە. بیگرن، لەسەر...

پەتای پیاوچاکی و خۆسەلماندن

پەتای پیاوچاکی و خۆسەلماندن[1] هیچ نوستوویەک هەوڵ نادا بیسەلمێنێ نوستووە، جگە لەو کەسەی نەنوستووە و بە درۆوە خۆی دەکا بە نوستوو، چونکە کارێکی بەو خۆدزینەوە و نمایشە هەیە. ئەگینا ئەوەی نوستووە، ئێستا لە...

شۆکخوازی و شۆکپەرستی

شۆکخوازی و شۆکپەرستی[1] هەواڵەکانی هەموو کەناڵە مێدیاییەکان بە موزیکێکی دم دە دەگ پەپەپەپەگ بە پااااااام دەست پێ دەکا و لەگەڵ خوێندنەوەکانیشدا بەردەوامە. زرمەزرمێکە ئەوسەری دیار نەبێ، وەک بڵێی بۆ شەڕ دەچین. ڕاپۆرتێک لەسەر...

ئیشا-ئوپانیشاد

ئوپانیشادەکان دوێنێ دەستم کرد بە خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکە، ئەگەرچی چوار بەشە، بەڵام تەنها بەشی یەکەمیم خوێندەوە. لەبەرئەوەی دەقەکانی ئاڵۆز بوون و بە ئاسانی نەمدەتوانی تێیانبگەم، ناچار دەقەکانم دەکرد بە کوردی تا زیاتر لە...

نەستژەنی

نەستژەنی

نەستژەنی[1] خۆم وشەی «نەستژەنی»م داڕشتووە، لە (نەست) و (ژەن) و پاشگری (ی) پێکدێن. نەستژەنی موزیکێکە کە ڕاستەوخۆ لەو چرکەیەدا لە نەستی ژەنیارەکەوە بژەنرێ. بە گریمانەی خۆم بەرانبەر (improvisation)ی ئینگلیزی و (اِرتجال)ی عەرەبییە. ئەگەرچی...

مەزنێتی لە ڕقدا نییە

مەزنێتی لە ڕقدا نییە

مەزنێتی لە ڕقدا نییە[1] لەسەر پێخەفەکەم ڕاکشاوم، دەخوێنمەوە، بۆ هەواگۆڕکێ پەنجەرەکەمم کردووەتەوە. ئەگەرچی هەوڵ دەدەم تیشکۆم لەسەر خوێندنەوەکەم بمێنێ، بەڵام هەرچەند دەنگێکی بەرز و ڕەق لە پەنجەرەکەمەوە دەبیستم بە بێدەنگی لە خۆم دەپرسم:...

هونەر و داهێنانی کوردی

هونەر و داهێنانی کوردی

هونەر و داهێنانی کوردی[1] چۆن وا بکەین هونەری کوردی نەشێوێ؟ چۆن برەوی پێ بدەین؟ باشە شیاوتر نییە پێشتر پرسیارێک بکەین کە خودی هونەر و داهێنانی کوردی کامەن و چین؟ من چواردە ساڵە خەریکی...

گۆکول چاند موکرجی

گۆکول چاند موکرجی کێ بووە؟ گۆکول-چاند سەنکەر-چاند موکرجی باپیرمە، لە ساڵی ١٨٩٤ لە ناوچەی مانیکگۆنج لە دەککا لە دایک بووە، ئەگەرچی لە ناوچەی ناوبراودا شارۆچکەیەک هەیە هەر بە ناوی (مانیکگۆنج)ەوە، بەڵام ئایا باپیرم...

شیوەن بۆ ئازیزان

شیوەن بۆ ئازیزان

شیوەن بۆ ئازیزان[1] خەمخواردن و شیوەن بۆ مەرگی ئازیزان هیچ واتایەکی نییە، وەک ئەوە وایە کە لەگەڵ برایەکتدا بۆ ماڵەوە گەڕانەوە، لەناو دەرگاکەدا خەم و شیوەن بۆ ئەو بخۆی کە یەکەم کەس دەچێتە...

ڕۆژی بلووم ٢٠٢٠

ڕۆژی بلوومی ٢٠٢٠[1] ئەمڕۆ لای هەوادارانی ڕۆمانی یولیسیسی جەیمس جۆیس بە «ڕۆژی بلووم» ناسراوە. مەبەست لە (بلووم) کەسێتییە سەرەکییەکەی ڕۆمانەکەیە کە ناوی میستەر (لیۆپۆڵد بلووم)ە. بۆ زایاریی زیاتر دەتوانی لێرەدا کلیک بکەی بۆ...

سۆنێتی ١٨

سۆنێتی ١٨[1] بەراوردت کەم بە ڕۆژی هاوین؟ تۆ زۆر جوانتر و لەسەرخۆتری: ڕەشەبا چرۆی نازداری ئایار ڕادەتەکێنێ، وەرزی هاوینیش زۆر کورتخایەنە؛ چاوەکەی ئاسمان زۆر جار ئێجگار گەرم هەڵدێ و تاودەدا، تاوتاو ئەو ڕووە...

جوانکاری

جوانکاریی خانمان و کاردانەوەی خەڵک

جوانکاریی خانمان و کاردانەوەی خەڵک[1] لەوەتەی دونیا دونیایە خانمان خۆیان جوان دەکەن، هەر سەردەمێک و بە تەکنیکی بەردەست، ئێستاش و لەم سەردەمەماندا تەکنیکی باو بۆتۆکس و فیڵلەر و شتی تریشە. سەرنج دەدەم زۆربەی...

شاشایاد

ئەگەر بیرتان بێ لە ناوەڕاستی 2017دا دەستمکرد بە بڵاوکردنەوەی هەندێ موزیک بۆ ئۆرکێسترا، چوار دانەم لێ بڵاوکردنەوە و لەپڕ وەستام. چیرۆکەکە بەم شێوەیە بوو: من ماخۆلانم هەیە! لە چرکەیەکدا خەریکی سەد شتم. لەبەرئەوەی...

جوانی و ئەزموونی ژیان

جوانی و ئەزموونی ژیانکردن[1] نۆتەی گۆرانیی جوانی دەقی گۆرانیی جوانیم لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا تەواو کردووە، هەر لە سەرەتاشەوە دەمزانی کە ئەم دەقە بۆ گۆرانییە. وردەوردە موزیکەکەش دانرا و پاکنووسێکم لێی تەواو...

ئامۆژگاریی دانا و نادان

دانای ڕاستەقینە، دەبێ بە دوایدا بگەڕێیت و بیدۆزیتەوە و بچیتە خزمەتی و داوای لێ بکەی ئامۆژگاریت بکا. چونکە بەهای زانیاری دەزانێ و بێسوود نایهاوێ و بە فیڕۆی نادا. نادان پەنجا کەناڵی تەلەفیزیۆنی و...

بۆچی ڕەشوسپی؟

بۆچی ڕەشوسپی؟[1] زۆر جار وێنە بە ڕەشوسپی بڵاو دەکەمەوە. لە ئێستاشدا گەلێ مێدیا زووزوو پەنا دەبەنە بەر لابردنی ڕەنگ. جیاوازیی من و ئەوان چییە؟ بە تێگەیشتنی من: ئەگەر ڕەنگ لە وێنەیەکدا قورسایی نەبوو،...

پاڤان

پاڤان پاڤان: پارچەموزیکێکە، گابرێل فۆرێ، کە موزیکدانەرێکی فەڕەنسی بوو، لە ساڵی ١٨٨٧دا دایناوە. موزیکەکە بۆ ئۆرکێسرایە و دەکرێ بەپێی ویست، کۆرسیش تیایدا بەشدار ببێ، ئەم موزیکە یەکەم جار لە ساڵی ١٨٨٨دا لە پاریس...

میهرەبانەکان

هۆنوسیاد: میهرەبانەکان

هۆنوسیاد: میهرەبانەکان پێشەکیی میهرەبانەکان[1] ئەم ئەڵقەیە پێشکەشە بە هەر کەسێک کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کردەوەیەکی بچووکی میهرەبانانەی بەرانبەر کەسێکی نەناس نوواندبێ، بە تایبەتی بەرانبەر مناڵێکی پەڕەوازە. ڕەنگە لای تۆ تەنها کردەوەیەکی سادە بووبێ،...

مانسیدیاس

هۆنوسیاد: مانسی دیاس

مانسی دیاس[1] دیاسی بەئاکار بەئاکارانە گێڕایەوە: یادی شاد بێ، نەنکم شەوێک کچەکەمی دەنوواند، ویستی چیرۆکێکی بۆ بگێڕێتەوە، وتی: «هەبوو نەبوو…» بەڵام بوەستن با باسێکی کچەکەمتان بۆ بکەم: لە گۆشەگیریی خۆمدا کاتی خۆی لە...

لاسایی کێ دەکەمەوە؟

سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ئافەرین و دەستخۆشیم لێدەکەن و بە هونەرمەندی مەزنی گەلانی ترم دەچووێنن. تا ئاستی باوەڕی تەواو بێگومانم کە مەبەستیان پەسنکردن و نیازی چاکە. بەڵام دەبێ ڕوونکردنەوەیەک بدەم ئەگەر...

چاوەڕێتم

چاوەڕێتم

چاوەڕێتم[1] چاوەڕێتم، هەروەکو چۆن نووسین چاوەڕێی پێنووسە، شەپۆل چاوەڕێی هەوایە، پیری چاوەڕێی تەمەنە، بەستن چاوەڕێی سەرمایە. چاوەڕێتم، هەروەکو چۆن خەون چاوەڕێی نوستنە، سەهۆڵ چاوەڕێی بەستنە، چۆن ڕۆیشتن چاوەڕێی پێیە، چۆن بیستن چاوەڕێی گوێیە...

کارمێن

ئۆپێرای کارمێن[1] پوختە ئۆپێرایەکی جەفەنگی/تراژیدیی فەڕەنسییە، ژۆرژ بیزێ (١٨٣٨-١٨٧٥) موزیکەکەی داناوە، هێنری مایلاک و لودۆڤیک حەلێڤی ئۆپێرانامەکەیان نووسیوە. یەکەم جار لە ساڵی ١٨٧٥دا لە شاری پاریس لە شانۆگای (ئۆپێرا کۆمیک) نمایش کراوە، لەبەر...

ئەستێرە شەرمنەکە

ئەستێرە شەرمنەکە ئەگەرچی ئەم هۆنراوەیەی جەیمس جۆیس ناونیشانێکی دیاریکراوی نییە و تەنها بە (IV) واتە چوارەم، لە پەڕتووکی (موزیکی ژوور)ەکەیدا دەستنیشان کراوە، بەڵام من ئەم ناوەم لێی نا و بۆ کوردیم وەرگێڕا. هیوادارم...

من سپیم

هۆنوسیاد: من سپیم و تۆش هەر دەبێ سپی بی

هۆنوسیاد نەوا موکرجی هۆنوس زۆر جار گێڕەرەوە و کەسێتیی چەقی ئەم چیرۆکانەیە، تا ڕادەیەکی زۆر وێنەی وێژەیی خۆمە. پاشگری -یاد پاشگرێکی گریکیی کۆنە بە واتای داستان، وەک: ئیلیاد، ئەینیاد، ئۆڵۆمپیاد، تیلێماخیاد. زۆربەی ئەم...

پزیشک

هۆنوسیاد: پزیشکی چێشتەنگاوێک

پێشەکی[1] نەوا موکرجی هۆنوس زۆر جار گێڕەرەوە و کەسێتیی چەقی ئەم چیرۆکانەیە، تا ڕادەیەکی زۆر وێنەی وێژەیی خۆمە. پاشگری -یاد پاشگرێکی گریکیی کۆنە بە واتای داستان، وەک: ئیلیاد، ئەینیاد، ئۆڵۆمپیاد، تیلێماخیاد. زۆربەی ئەم...

شەبەنگی نەوا موکرجی

چاوپێکەوتنێکی گشتی لەگەڵ نەوا موکرجیدا

حەزت لە چ ڕەنگێکە؟ من هەمیشە یەکەم جار سەیری هونەرمەندێتییەکە دەکەم، نەک ئەو کەرەستەیەی هونەرەکەی پێ کراوە. واتە ڕەنگەکان بەهای سەرەکییان نییە لام، تێکەڵکردنی ڕەنگەکان بەهایان هەیە. کەواتە هەموو ڕەنگەکانم لا جوانە بە...

خانەی ئۆپێرای سیدنی

ئۆپێرا چییە؟

ئۆپێرا ئۆپێرا درامایەکی نووسراوەیە بە موزیکەوە دەگێڕرێتەوە. بە دەقەکەی دەوترێ ئۆپێرانامە (لیبرێتتۆ – Libretto) و ئەم دەقە نووسراوەیە لە لایەن گۆرانیبێژانەوە یان دەبێژرێن، یان دەپەیڤرێن[1]، یان دەوترێن. موزیک کرۆک و چەقی ئۆپێرایە و...

قەڵەمکێشی قادر دیلان

قەڵەمکێشێکی هونەرمەند قادر دیلان

ئەمڕۆ ویستم نووسینی (چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووی کۆنسێرتێکدا) بڵاوبکەمەوە (کە لە مانگی دووی ئەمساڵدا 2020 لە فەیسبووکە داخراوەکەی خۆم بڵاومکردەوە) بەڵام نەمزانی چ وێنەیەک دابنێم. خۆزگەم خواست وێنەکێشێک وێنەیەکی ئەو باڵەخانە خەیاڵییەی بکێشایە و...

پێکهاتەی کیمیایی مرۆڤ

پێکهاتەی کیمیایی مرۆڤ[1] نووسینی: فۆلکلۆر وەرگێڕانی: نادیار پەیامهێن ئەو تەنەی پێی دەوترێ: «مرۆڤ» بە گشتی لەسەر هەسارەی زەوی هەیە و بە بەرگی وشکانییەکەیەوە نووساون، تەنها دوو جۆریان هەیە: جۆری یەکەمیان پێی دەوترێ: «ڕووتەوپووتە»،...

پیانۆی کارەبایی

پیانۆی کارەبایی و کێشەی لەدەستدانی هەستیاریی پێدەکانی و چارەسەر

پیانۆی کارەبایی و کێشەی لەدەستدانی هەستیاریی پێدەکانی و چارەسەر[1] من وشەی دوگمەبەند لە بری کیبۆرد keyboard بە کار دەهێنم و خۆم وشەکەم داڕشتووە و پێم وا بێت دەقاودەق واتای ئامێرەکە بە دەستەوە دەدات،...

بانگی شێوان

بانگی شێوان[1] شۆفێرەکە وتی: «کاکە، بۆ ڕاهی خوا! من بیست و پێنج ساڵە نوێژم نەچووە! چوارەم نوێژ نوێژی شێوانە، پێنجەم نوێژ نوێژی خەوتنانە»، سەرنشینەکە پێی وت: «نەخێر، خەوتنان و شێوان یەک شتن، هاوناون....

دیمەنی فیلمێک

دیمەنی فیلمێک

ئاپۆرایەک پیاوی تووڕە ژنێک پەلکێش دەکەن، بە تووڕەییەوە دەنەڕێنن: – جادووبازە! – جادووباز! – جادووبازێکمان گرت! بە هەموویان بەرەو لای ئەفسەرێک پەلکێشیدەکەن. یەکێکیان لە ئەفسەرەکە دەپرسێ: – جادووبازێکمان گرت، بیسووتێنین؟ خەڵکەکە هەموو هوتاف...

قەڵەمکێشی قادر دیلان

چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووی کۆنسێرتێکدا

چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووی کۆنسێرتێکدا[1] پ/ کەی؟ و/ ٨ی ئێوارەی دوێنێ شەو. پ/ کوێ؟ و/ باڵەخانە بەناوبانگەکەی خانەی ئۆپێرای ڕۆژئاوای سلێمانیی نوێ. پ/ بە ناوی کێوە ناو نراوە؟ و/ قادر دیلان. پەیکەرێکی حەفتا مەتریی...

پەتای ڕەشبینی، جەڵدەی تەنیایی… بەڵام خولیای نوێی ئاراستەکراوی فریادڕەس

پەتای ڕەشبینی، جەڵدەی تەنیایی… بەڵام خولیای نوێی ئاراستەکراوی فریادڕەس[1] ئەوەندەی بیرم دێ، هەرگیز حەزم بە قەرەباڵغی نەکردووە، بەڵام لێشی نەترساوم. جاران، هەندێ جار ئێستاش، پێیان دەوتم کە ئەمە هەڵەیە و دەبێ لەگەڵ خەڵکدا...

موزیک گرنگە

ئایا موزیک گرنگە؟

ئایا موزیک گرنگە؟[1] سوپاس بۆ ئێوە و مامۆستا سەڵاح ڕەئوفیش بۆ ئەم باسە. ١. سەبارەت بە ناوی «موزیک» یان «مۆسیقا»: لێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانیم نووسیوە، لێرەدا کلیک بکە بۆ بینینی. ٢. سەبارەت بە «تێری و...

32

سی و دوو ساڵ

سی و دوو ساڵ ژیان خۆشە، زۆریش خۆشە. چاوەڕێی زۆر مەکە، هەمیشە چاوەڕێی خراپترین بکە بۆئەوەی باش بێتە ڕێت. من بە سروشت کەسێکی گەشبینم. چونکە هێشتا دڵسۆزترین کەسم ماوە و چالاکە؛ ئەویش خۆمم....

پیتێکی قورتاو

پیتێکی هەڵقورتاو

پیتێکی هەڵقورتاو ماوەیەکە پیتێک لە نووسین و ئاخاوتنی زمانەکەماندا هەڵقورتاوە، نازانم لەکوێوە سەرچاوەیگرتووە، بەڵام دەزانم کە هەڵقورتاوە. ئەویش پیتی (د)ە لەناو کاری بکەرنادیاردا، وەک: بڕدرا، کڕدرا، چێندرا، سڕدرا، دەکڕدرێ، دەبڕدرێ، دەسڕدرێ. یاسای بکەرنادیار...

باش ماوە؟

باش ماوە؟[1] ئایا باش ماوە؟ بەڵێ، باش ماوە: خۆت! گلەیی لە ئاکاری کەسانی دی مەکە، ئاکاری ئەوان بە تۆ دەستەمۆ ناکرێ، بەڵام دەتوانی ئاکاری خۆت دەستەمۆ بکەی. ئاکار و ڕەفتاری کەسانی تر وەک...

بنوو

بنوو[1] هەبوو، نەبوو، هیچ کەس هاودەنگی کەس نەبوو، پیاوێک هەبوو[2]، زۆر زۆر لە ژیانی بێزار بوو، هیچی نەبوو پێی دڵخۆش بێ، تەنها مناڵەکەی نەبێ، هەموو شەوێ بە گۆرانی ئەمەی دەوت: «بنوو، بنوو، کۆرپەم...

موزیک یان مۆسیقا

موزیک یان مۆسیقا؟

ئایا (موزیک)ە یان (مۆسیقا)یە؟ بۆچی؟[1] ئایا هەرگیز سەرنجت داوە کە ئەو وشەیەی چەمکی کۆی ئاواز و گۆرانی و بەستە و ئەوانە دەگەیەنێ لە زۆربەی زمانەکانی جیهاندا، بە تایبەتی زمانەکانی ڕۆژئاوا نەک ڕۆژهەڵات، لە...

وەرە بۆلام

وەرە بۆ لام[1] وەرە بۆ لام، بە بێ بەڵێن، بە بێ پلان، بێ تووڕەبوون، بە بێ گریان. تۆش وەکو من هەزار دیش زنجیر کراوی، سەدان جار زویر کراوی. لە ناخا نوقمی گریانی، بە...

ڕۆژی بلووم پیرۆز بێت

ڕۆژی بلووم پیرۆز بێت[1] لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی ١٩٠٤دا ڕۆماننووسی بەناوبانگی ئایرلاندی جەیمس جۆیس، نۆرا بارنیکڵی ناسی، پاش ساڵانێک ھاوسەرگیرییان کرد و تا کۆتایی تەمەنیان پێکەوە ژیان. جۆیس بڕیاری دا...

دەربارەی کورتیی ژیان

دەربارەی کورتیی ژیان

دەربارەی کورتیی ژیان[1] نووسینی: لووسیۆس ئەنێیوس سینیکا (٤پ.ز. – ٦٥ز) وەرگێڕانی لە لاتینییەوە بۆ ئینگلیزی: گاریث دی. ولیەمس وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: نەوا موکرجی یەکەم پاولینوس[2]، زۆربەی مرۆڤەکان دژ بە خراپیی سروشت سکاڵا دەکەن....

وتەکانی ماڕکۆس ئۆریلیۆس

بەیانییەکەت بە وتنەوەی ئەم وتەیە بۆ خۆت دەست پێ بکە: ڕەنگە ئەمڕۆ لەگەڵ کەسانێکی خۆهەڵقورتێنەر، پێنەزان، لووتبەرز، فێڵباز، ئیرەبەر و خەڵکنەخوازدا مامەڵە بکەم. ئەوان هەموو ئەم تایبەتمەندێتییانەیان لەوەوە تووش بووە کە بە باشە...

من و گوستاڤ مالەر

من و گوستاڤ مالەر ساڵی ٢٠٠٩ خاڵۆزاکەم ئایپۆدێکی بچکۆلانەی چوار گێگابایتی لە وڵاتی چینەوە بۆم نارد. ماڵپەڕێکی ڕووسیشم دۆزیبووەوە کە پڕ بوو لە موزیکی کلاسیک بە خۆڕایی، زۆرێک لەو موزیکە کلاسیکییانەم بێسەرەوبەرەییانە دابەزاندە لای...

دیاکۆ و کیاکسار

دیاکۆ و کیاکسار[1] هەبوو نەبوو، سەردەمی زوو، دیاکۆ و کیاکسار دوو پێشمەرگەی کوردستان بوون، لە شەڕی دژ بە سوپای ئەهریمەندا هاوشانی یەک شەڕیان دەکرد. سوپای ئەهریمەن گەلێ بێبەزەیی و دڵڕەق و خاپوورکەر بوون....

ئەگەر هیتلەر مابێ

ئەگەر هیتلەر مابێ سەرخێڵ وتی: «دەزانی هیتلەر ماوە و لە ئەرجەنتینە؟» هۆنوس وتی: «ئەگەر مابێ، لام گرنگ نییە لە هەر شوێنێکی سەر زەوی بێ، دەیدۆزمەوە و وێنەیەکی لەگەڵدا دەگرم پێش ئەوەی بمرێ! کوڕی...

سەندیکای کۆمپیوتەرە ستەمدیدەکان

سەندیکای کۆمپیوتەرە ستەمدیدەکان نەوا موکرجی هەرچەندە کەریم زۆر لە من بەتەمەنتر بوو، بەڵام خۆشەویستترین هاوڕێی مناڵیم بوو، هەر لە زووەوە خەریکی تەکنەلۆژیا و دروستکردنی کۆمپیوتەر بوو. زۆر ڕێزی لێ دەگیرا و بە «داهێنەرێکی...

مرۆڤ و دەسەڵات

دەسەڵات و مرۆڤ[1] هەندێ جار بەیانییان دەچم بۆ ڕاکردن. بۆچی؟ قەرزاری؟ مەبەستم وەرزشە. لەولا ماڵی خۆمانەوە تا گڵەزەردە دەشتاییەکی فراوانە و لەوێ ڕادەکەم. هەندێ جار تووشی بەزمی سەیر دەبم: بەیانییەک زۆر ڕامکرد و...

پەتای تەممەڵی

پەتای تەممەڵی[1] بۆ ئەوەی زوو فریای قوتابخانە بکەوی ساڵێک گەورە کرای؛ لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی هەموو ڕۆژێک پێت دەوترا: «بخوێنە بۆ ئەوەی بچیتە دوو»؛ لە پۆلی دووەم و قۆناغەکانی تردا هەموو ڕۆژێک پێت...

چۆن تەماتە دەخورێ؟

چۆن تەماتە دەخورێ؟[1] لە کەبابخانەکان تەماتەیەکت بۆ دەهێنن، بە قەد دوو سندی دەبێ، تەنها دوو کەرتیان کردووە. هەرگیزیش چەقۆیەکت بۆ ناهێنن تەماتەکەی پێ قاش بکەی. وەکو نەریتێکی باویش، هەموو کەبابخانەکان و تەنانەت عەرەبانەی...

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئاهەنگ نایاساییە

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئاهەنگ نایاساییە[1] ئەگەر داوای وێنەیەک لە خانمێک بکەی، تەواو کۆتایی بە دونیا دێ، پێت دەڵێن: «چۆن شتی وا دەبێ؟ حەرامە! جوان نییە! خەڵک چیمان پێ دەڵێ؟ بڵاو دەبێتەوە! باوکم دەمکوژێ! ئامۆزاکانم...

بوولێڵی خواکان

بوولێڵی خوداکان

بوولێڵی خوداکان ئۆپێرای چوارەم و کۆتاییە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای سێیەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە پێشەکییەک و سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە...

زیگفرید

زیگفرید

زیگفرید ئۆپێرای سێیەمە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای دووەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە نزیکەی ٢٥٠ خولەکە. پەردەی یەكەم...

ڤاڵکیرییەکە

ڤاڵكیرییه‌كه‌

ڤاڵكیرییەكە ئۆپێرای دووەمە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر. بە ڕای هەندێ لە توێژەران، ئەمە ئۆپێرای یەکەمی زنجیرەکەیە. ڤاگنەر ئەم ئۆپێرایەی لە سێ پەردەدا داڕشتووە. ئەم ئۆپێرایە نزیکەی ٢٤٥ خولەکە. پەردەی یەكەم...

زێڕەکەی ڕاین

زێڕەکەی ڕاین

زێڕەکەی ڕاین ئۆپێرای یەکەمە لە زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکانی ڕیچارد ڤاگنەر، یان ئەوەیە کە پێی دەڵێن: «پێشباس»ی سێ ئۆپێراکەی تر. ڤاگنەر پەردەی بۆ ئەم ئۆپێرایە دانەناوە، بەڵکو تەنها چوار دیمەنە. هەر لەبەر ئەمەیە...

زنجیرەئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان

زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان

زنجیرە ئۆپێرای موستیلەکەی نیبێلونگەکان[1] زنجیرەکە زنجیرەیەک ئۆپێرایە، بە دیاریکراوی چوار ئۆپێران، ڕیچارد ڤاگنەر دایناون. یەکەمیان ناوی زێڕەکەی ڕاینە؛ دووەمیان ناوی ڤاڵکیرییەکەیە؛ سێیەمیان ناوی زیگفریدە؛ چوارەمیان ناوی بوولێڵی خوداکانە. بە کۆی هەر چوار ئۆپێراکە...

پوختەیەک لەسەر ژیانی ڕیچارد ڤاگنه‌ر

پوختەیەک لەسەر ژیانی ڕیچارد ڤاگنه‌ر[1] ڤیلهێلم ڕیچارد ڤاگنەر، لە ساڵی ١٨١٣ لە شاری لایپتزیگ لە ئەڵەمانیا لە دایک بووە. شەش مانگ دوای لەدایکبوونی باوکی مردووە و پاش ساڵێک دایکی شووی بە هاوڕێیەکی مێردەکەی...